چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران گەنجێکی دیکەی کوردیان کوشت

چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران گەنجێکی دیکەی کوردیان کوشت

“ئارمان عەلیزادە” تەمەن 31 ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.

هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران لە شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لاوێکی کوردیان کوشت کە کاری کۆڵبەریی دەکرد.

ماڵپەری “کۆڵبەرنیوز” بڵاویکردەوە، ڕۆژی شەممە 10/5/2025، لە گوندی دوپلوورەی سەر بە ناوچەی سەرشیوی شاری مەریوان، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “ئارمان عەلیزادە” تەمەن 31 ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

باس لەوە کرا کە ئارمان عەلیزادە خەڵکی گوندی گۆگجەی سەر بە شاری مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە. ئارمان خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بوو.

پوستێن ھەمان بەش