هەسەدە منداڵێکی کوردی تەمەن 13 ساڵانی لە حەلەب رفاند

هەسەدە منداڵێکی کوردی تەمەن 13 ساڵانی لە حەلەب رفاند

ئەو منداڵە رفێندراوە کوردە، خەڵکی گوندی “گەواندا”ی “مەیدان”ـە لە ناوچەی راجۆی هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستاندا.

لە درێژەی زنجیرەی رفاندنی منداڵانی کورد و بەزۆر چەکدار کردنیاندا، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) منداڵێکی دیکەی کوردی لە حەلەب رفاند.

خالیدە حەسەن سلێمان، کە تەنها 13 ساڵی تەمەنە، لە لایەن هێزەکانی هەسەدەوە لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی حەلەبدا رفێندراوە.

سەرەڕای ئەوەی کە بابی خالیدەش لە ساڵی 2019ـەوە بێسەروشوێنە و هیچ هەواڵێکی لەبارەوە نیە، بەڵام ئەو دۆخە تایبەتیەش نەبوو بە رێگر لەبەردەم رفاندنی خالیدە لەلایەن هەسەدەوە.

ئەو منداڵە رفێندراوە کوردە، خەڵکی گوندی “گەواندا”ی “مەیدان”ـە لە ناوچەی راجۆی هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستاندا.

پوستێن ھەمان بەش