ئیسرائیل: “هێرشی سەر نەخۆشخانەکەی غەززە گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین کردوویانە و پەیوەندیی بە ئێمەوە نیە”.
كاردانه‌وه‌كان به‌رامبه‌ر به هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه، كه به گوێره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین زیاتر له 500 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی لێ كه‌وته‌وه، به‌رده‌وامن.
هه‌ر یه‌ك له رووسیا و ئیمارات داوا ده‌كه‌ن ئەمڕۆ چوارشه‌ممه 18ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه كۆببێته‌وه. هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كرێت، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ره‌زامه‌ندی نیشان داوه بۆ ئه‌وه‌ی كۆببێته‌وه.
هاوكات شاعه‌بدوڵڵا حوسێن، شای ئوردن هۆشداری ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاگری ئه‌و شه‌ڕه بۆ ناوچه‌كه بگوازرێته‌وه، كاره‌ساتی زۆر گه‌وره‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكاش سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه رایگه‌یاندووه، له كاتی جه‌نگدا ده‌بێت پابه‌ندی یاسای جه‌نگ و یاسا مرۆیی و نێده‌وڵه‌تییه‌كان بن.
هاوكات رێكخراوی یونیسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت، هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانییه له غه‌ززه سه‌ركۆنه ده‌كات.
له چوارچێوه‌ی كاردانه‌وه‌كاندا، ژماره‌یه‌ك كه‌س هێرشیان كرده سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل به عه‌ممانی پایته‌ختی ئوردن و باره‌گای باڵیۆزخانه‌كه‌یان سووتاند.
وه‌زراه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌و هێرشه‌ی ئیسرائیل ئه‌نجامی داوه، تاوانێكی قێزه‌ونه و به ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
له‌لای خۆیه‌وه سوپای ئیسرائیل رەتی دەکاتەوە ئەنجامدەری ئەو هێرشە بووبێت کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە 500 کەس لە کەرتی غەززە.
ئەمڕۆ دانیاڵ هەگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە تەلئەڤیڤ گوتی، ئەو گوتانەی ئاماژە بەوە دەکەن کە سوپای ئیسرائیل بۆردوومانی نەخۆشخانەی ئەهلی عەرەبی لە کەرتی غەززە کردووە، “هەڵە و بێ بنەمان.”
دانیاڵ هەگاری گوتیشی، لە رۆژی 7ی ئۆکتۆبەرەوە کە حەماس هێرشەکەی کردە سەر ئیسرائیل، نزیکەی 450 مووشەکی گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین نەگەیشتوونەتە ئەو ئامانجەی کە بۆیان تەقێندراون، ئەوەی رۆژی سێشەممە 17-10-2023یش لە کەرتی غەززە روویدا یەکێک لەو نموونانە بووە.
گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لەوبارەوە گوتی، ئەو مووشەکەی بووە هۆی گیانلەدەستدانی ئەو هەموو خەڵکە لەپشت نەخۆشخانەکەوە تەقێندرابوو و ئاماژەی بەوەش کرد، سوپای ئیسرائیل ئاگاداری ئەو پەیوەندییانەیە کە گرووپە چەکدارەکانی فەلەستین لەنێوان خۆیاندا هەیانبووە و باسیان لە شکستهێنانی تەقاندنی مووشەکەکەیان کردووە.
ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌ممه 17/10/2023، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین بڵاویكرده‌وه، له ئه‌نجامی هێرشێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ئیسرائیل بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی مه‌عمه‌دانی له فه‌ڵه‌ستین 500 كه‌س بوونه‌ته قوربانی و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوونه و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش له‌ژێر داروپه‌ردوودان و هێشتا رزگار نه‌كراون.