سوید: بە پێی یاداشتە سێ قۆڵییەکان ئەرکەکانمان جێبەجێ کردووە و یاسایەکی دژە تیرۆری هاوشێوەی فینلاندمان پەسەند کردووە.
ئاژانسی ئهنادۆڵی توركی بڵاوی كردهوه، سهرۆككۆماری توركیا واژۆ لهسهر پرۆتۆکۆڵی بەشداری سوید لە هاوپهیمانی ناتۆ دهكات.
به گوێرهی زانیارییهكانی ئاژانسی ئهنادۆڵی توركی، ڕۆژی دووشهممه 23/10/2023، پرۆتۆکۆڵی بەشداری سوید لە ناتۆ، لەلایەن سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە واژۆکرا و پاشان رەوانەی پەرلەمانی وڵاتەکە کرا.
رۆژی دووشەممە 10/7/2023، له پهراوێزی لووتكهی ناتۆدا له ڤیلنیوسی پایتهختی لیتوانیا، هەر یەک لە رهجهب تهیب ئهردۆغان سهرۆکكۆماری توركیا و یهنس ستۆڵتنبێرگ سكرتێری گشتیی ناتۆ و ئوڵف كریستێرسن سهرۆكوهزیرانی سوید، کۆبوونەوە.
دوای کۆبوونەوەکە له راگەیەندراوی كۆبوونهوهی سێقۆڵی توركیا، سوید و ناتۆ ئاماژە بەوەکرا، توركیا پرۆتۆكۆڵی بوونه ئهندامی سوید له ناتۆ رهوانهی پهرلهمان دهكات.
پێشتریش بۆریس پیستۆریۆس وەزیری بەرگریی ئەڵمانیا، ئاشكرایكردبوو، گرنگە سوید ههرچی زووه ببێتە ئەندامی ناتۆ.
لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوودا تورکیا داواکاری فینلاند بۆ بوونە ئەندامی ناتۆ پەسەندکرد، لەکاتێکدا هێشتا رەخنەی لەبارەی پەیوەستبوونی سویدەوە هەبوو و داوایکرد هاوکاری بکات و هەنگاوی کۆنکرێتی بنێت لە بابەتی رادەستکردنەوەی کەسانی داواکراو بە دەسەڵاتی دادوەری تورکیا بە تۆمەتی تیرۆر.
سوید باس لەوە دەکات کە بە پێی یاداشتە سێ قۆڵییەکان ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کردووە و یاسایەکی دژە تیرۆری هاوشێوەی ئەو یاسایەی کە فینلاند پەسەندی کردووە دەرکردووە، بەو پێیەش تورکیا بە داواکارییەکەی رازی بووە، سوید داوای لە تورکیا و هەنگاریا کرد بەبێ دواکەوتن بە داواکارییەکە ڕازی بن.
پێشتریش حکومەتی سوید رەزامەندی دەربڕی لەسەر رادەستکردنی یەکێک لە هاووڵاتییەکانی بە تورکیا، کە بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان و پشتیوانیکردن لە پارتی کرێکارانی کوردستان سزا درابوو، ئەمەش وەک یەکەمین پێشینە بوو بۆ رازی کردنی تورکیا.
رەزامەندی حکومەت سوید لەسەر داوای رادەستکردنەوەی ئەو کەسە دوای ئەوە هات، کە دەسەڵاتی دادوەری لە سوید رەزامەندی دەربڕی لەسەر رادەستکردنەوەی ئەو هاووڵاتییە تورکییە تەمەن 35 ساڵە، کە ئەنقەرە دەیەوێت بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان سزای زیندانی بەسەر دا بسەپێنێت.
تورکیا داوا لە سوید دەکات دەیان لایەنگری پەکەکە کە لەسەر خاکی وڵاتەکەی نیشتەجێن، رادەست بکاتەوە، بەڵام حکومەتەکەی جەخت لەوە دەکاتەوە کە بابەتەکە پەیوەستە بە دەسەڵاتی دادوەرییەوە.
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پێشتر جەختی لە گرنگی دەربڕینی نیگەرانییەکانی هەر ئەندامێکی ناتۆ کردبووهوه سەبارەت بە فراوانبوونی هاوپەیمانییەکە، ئاماژەی بەوەشکردبوو، تورکیا توانی هەندێک لە نیگەرانییەکانی خۆی سەبارەت بە ئەندامێتی سوید و فینلاند دەرببڕێت.
بلینکن گوتبووشی، هەردوو وڵات هەنگاوی پێویستیان ناوە بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانی تورکیا، هەروەها هاوپەیمانەکانی دیکەی ناتۆ و ئەمەریکا ئێستا دەبینن کە پێویستە سوید بە فەرمی بخرێتە ناو ناتۆەوە.