ئەمە یەکەمجار نیە کە جنێد سەید مەجید دەستبەسەر دەکرێت و پێشتریش دووجار ڕفێندراوە و ئەشکەنجە دراوە.
ماوەی 108 ڕۆژە کە “جنێد سەید مەجید” ئەندامی ئەنجومەنی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ سووریا (پەدەکە ـ سە)، بە فەرمانی پەکەکە لەلایەن گریلاکانی پەیەدەوە لە “گرکێ لەکێ” ڕفێندراوە و هێشتا چارەنووسی نادیارە.
“جنێد سەید مەجید” و “بارزان حوسێن” سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان ـ سووریا (پەدەکە ـ سە)، لە 15ی تەباخی ئەمساڵدا لەلایەن گریلاکانی پەیەدەوە لە “گرکێ لەکێ” ڕفێندران. لە ڕێکەوتی 30 ئەیلوولدا بەرزان حوسێن ئازاد کرا بەڵام هەتا ئێستاش چارەنووسی جنێد سەید مەجید دیار نیە.
ئەمە یەکەمجار نیە کە جنێد سەید مەجید دەستبەسەر دەکرێت و پێشتریش دووجار ڕفێندراوە و ئەشکەنجە دراوە.
جارەکانی پێشوو جنێد مەجید بەمشێوەیە ڕفێندرابوو:
ـ یەکەمجار لە 12ی تەباخی 2017دا دەستبەسەر کرا ولە 12ی شوباتی هەمان ساڵدا ئازاد کرا.
ـ جاری دووەم لە 5ی ئاداری 2019دا دەستبەسەر کرا و زۆر بە توندی و بەشێوەیەکی وەحشیانە ئەشکەنجە درا.
جگە لە جنێد مەجید، چارەنووسی دەیان سیاسەتوان و چالاکی دیکەی کورد نادیارە کە لە بەندیخانەکانی “پەیەدە”دا زیندانی کراون.