پەکەکە گیانلەدەستدانی 4 گەریلای دیکەی پاش تێپەڕبوونی 6 ساڵ و 4 مانگ ئاشکرا کرد

پەکەکە گیانلەدەستدانی 4 گەریلای دیکەی پاش تێپەڕبوونی 6 ساڵ و 4 مانگ ئاشکرا کرد

هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و پەکەکە ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پەکەکە ناسنامەی 4 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی 2018دا لە باشووری کوردستان، لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی تورکدا گیانیان لەدەستداوە و پەکەکە تازە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بڵاو دەکاتەوە.

هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕۆژی دووشەممە 23/6/2025، ناسنامەی 4 گەریلای دیکەی حیزبەکەی ڕاگەیاند کە لە مانگی شوباتی ساڵی 2018دا لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان، کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

هەپەگە ناسنامەی ئەو 4 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ ماهسوون محەممەد، خەڵکی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

2ـ بارش محەممەد، خەڵکی ئاگری لە باکووری کوردستان.

3ـ عەبدولحەکیم ئیسماعیل، خەڵکی شێرناخ لە باکووری کوردستان.

4ـ ئیلیاس فەهیم، خەڵکی ماکۆ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

پەکەکە وەک زۆرێک لە هەڤاڵەکانی دیکەیان، هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم 4 گەریلایەشی بۆ ماوەی 6 ساڵ و 4 مانگ لە ڕای گشتی و بنەمالەکانیان شاردبۆوە و ئێستاش دەڵێت ئێمە هاڤاڵانی ئاپۆیی خۆمانمان لەدەستدا!.

پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لە کچ و کوڕانی لاوی کورد بڵاودەکاتەوە کە لە ساڵ و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پوستێن ھەمان بەش