“فایەق زێدان بە ئەندامانی دادگای فیدراڵیی گوتووە: بڕیار لەسەر مووچەی كوردستان بدەن، سەری خۆتان و خێزانەکانتان دەپەڕێندرێت”

"فایەق زێدان بە ئەندامانی دادگای فیدراڵیی گوتووە: بڕیار لەسەر مووچەی كوردستان بدەن، سەری خۆتان و خێزانەکانتان دەپەڕێندرێت"

فەرمانەکە لە دەوڵەتێکی دراوسێوە دەرچووە و چەند كەسێكی وەک مالیكی، خەزعەلی و محەمەد حەلبووسی لە پیلانگێڕییەكەدا بەشدارن.

سیاسەتمەدارێكی عێراقی ئاشكرای دەكات كە ئەندامانی دادگای فیدڕاڵیی عێراق، لە لایەن ئەوانەی لەژێرەوە حوكمڕانیی عێراق دەكەن (دەوڵەتی قووڵ)، هەڕەشەی كوشتنیان لێ كراوە و فەرمانیان پێ كراوە كە بڕیار لەسەر رێككەوتننامەی خۆرعەبدوڵا و بابەتی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان نەدەن.

د. اسماعيل موسبیح ئەلوائیلی، سیاسەتمەداری عێراقی كە برای دامه‌زرێنه‌ری حزبی فه‌زیلەڵەی عێراقی‌ و برای پارێزگاری پێشووتری به‌سڕەیە، لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا ئاشكرای كرد: ”فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەریی عێراق، هەڕەشەی كوشتنی لە ئەندامانی دادگای فیدڕاڵی كردووە. پێی گوتوون كە ئێوە سەرپشكن یان دەست لە کار دەكێشنەوە یانیش سەری خۆتان و كەسوكارتان دەپەڕێندرێ، ئەمەش لە حاڵەتێكدا ئەگەر دەنگ لەسەر هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتننامەی خۆرعەبدوڵا و ناردنی مووچەی كوردستان بدەن.”

بە بڕوای ئەو سیاسەتمەدارە، نەناردنی مووچە پیلانێكە بۆ زیانگەیاندن بە هەرێمی كوردستان و دەڵێت: ”زێدان پێی گوتوون ئێوە بڕیاری ناردنی مووچە مەدەن، ئنجا دەبینن چۆن فەوزا لە کوردستان دەخوڵقێنین.”

ئەو سیاسەتمەدارە عێراقییە باسی لەوەش كردووە كە فەرمان لە دەوڵەتێکی دراوسێوە دەرچووە و چەند كەسێك لە پیلانگێڕییەكەدا بەشدارن كە ئەوانیش (مالیكی، خەزعەلی و محەمەد حەلبووس)ن.

ئەم قسانە لە كاتێكدایە كە لە ئێستاوە ئەو خۆفرۆشانەی پیاوی خەزعەلی کە لە سلێمانی خۆیان بە (دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی!) ناساندووە، لەگەڵ پەرلەمانتارانی نۆكەرانی تری بەغدا، داوای خۆپیشاندان لە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەكەن.

سەرچاوە: باسنیوز

پوستێن ھەمان بەش