ئەو چەتەیەی پەکەکە کێیە کە هێرشی کردە سەر چالاکیی ڕۆژی ئاڵای کوردستان؟

ئەحمەد گێنجۆ (عومەر) خەڵکی “سەرێکانی”یە و یەکێک لە ئەندامانی گرووپی “جوانێن شۆرەشگەر”ی پەکەکەیە.
ڕۆژی یەکشەممە 17/12/2023، لە شاری “دێرک”ی ڕۆژئاوای کوردستاندا لە کاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی ڕۆژی ئاڵای کوردستان، گەریلایەکی پەکەکە هێرشی کردە سەر ئەو بۆنە کوردستانیە و دواتر لەشوێنی ئاهەنگەکە ڕایکرد.
سەرچاوەکانی پێگەی “دارکامازی” ناسنامەی ئەو چەتەیەی پەکەکەیان ئاشکرا کرد و ڕایاگەیاند کە ئەو کەسەی پەلاماری ئاهەنگەکەی ڕۆژی ئاڵای کوردستانی لە شاری “دێرک”ی ڕۆژئاوای کوردستان داەو، ناوی “عومەر”ـە کە بە کۆدناوی “ئەحمەد گێنجۆ” دەناسرێت، خەڵکی “سەرێ کانێ”یە و لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019ـەوە ڕۆیشتۆتە “دێرک” و لە ئێستادا لە دێرک دادەنیشێت. ئەحمەد گێنجۆ یەکێک لە ئەندامانی گرووپی “جوانێن شۆرەشگەر”ی سەر بە پەکەکەیە.
ئاشکراشیان کردووە کە ئەو چەتەیەی پەکەکە ڕۆژێک پیشتر لە زیندان ئازاد کراوە و لەبەر ئەوەی کە مۆبایلی خەڵکی دزیوە، بۆ ماوەیەک زیندانی کرابوو. ئەحمەد گێنجۆ کاتێک لە زیندان ئازاد دەکرێت لەلایەن کادیرێکی ژنی پەکەکەوە کە خەڵکی باکووری کوردستانە، ڕادەسپێردرێت بۆ ئەوەی کە پەلاماری ئاهەنگی ڕێزگرتن لە رۆژی ئاڵای کوردستان بدات کەوا لە شاری “دێرک” بەڕێوە دەچوو.
بە پێی زانیاریەکانی “دارکا مازی”، دوای ئەم ڕووداوە، بابی عومەر زۆر دڵتەنگ بووە و چووەتە لای بەرپرسانی یەپەگە و پێی گوتوون، نەدەبوو کارێکی واتان بە کوڕەکەی من جێبەجێ کردبا، چوونکە ئەو کارە شەرمەزاریەکی گەورەیە و مایەی سەرشۆڕییە.