ئۆجەلان ڕێبەری چییە؟
ئەو جەماوەرە کە لە دەوری پەکەکە کۆبوونەتەوە، بەرامبەر هەر ڕەخنە و شرۆڤەیەکی ڕەخنەگرانە سەبارەت بە عەبدوڵڵا ئۆجەلان کاردانەوەی توند نیشان دەدەن. ئەگەر ڕەخنە لە ئۆجەلان بگریت دوو بژاردەت لەبەردەمدایە: یەکەم ئەوەیە کە تۆ ئۆجەلان ناناسیت و تۆ نەزانیت. دووەمیش ئەوەیە کە تۆ سیخوڕی میتی تورکیایت و کار بۆ دەوڵەتی تورک دەکەیت. ئیدی واز لەوە بهێنە کە ئەگەر تۆ بڵێی “ئۆجەلان سیخوڕی دەوڵەتی تورکیایە”. هیچ بژاردەیەکی وەک “من لێکۆڵینەوەم لەسەر ژیان و هزر و پراکتیکی ئۆجەلان کردووە، بەڵام حەزم لێنەکرد”، بوونی نیە. ئەگەر تۆ بێگانە بیت و کورد نەبیت، کەمێک نەرمتر لێت نزیک دەبنەوە، بەڵام ئەگەر کورد بیت پێویستە تەوافی ئۆجەلان بکەیت و جگە لەوە هیچ ڕێگایەکی دیکەت لە بەردەمدا نییە. ئەگەر تەوافەی ئۆجەلان نەکەیت و بەیعەت پێ نەدەیت، ئەوە تاوانێکی گەورەت ئەنجامداوە و ئەوسا یان بێبەری دەکرێیت و ئیانیش دەکوژرێیت.
یەکێک لە کەسایەتییە گرنگەکانی پەکەکە، مستەفا قەرەسو، سەبارەت بە ئۆجەلان دەڵێت: “من میلیتانی هەڵەکانی سەرۆک ئاپۆشم”. قەرەسو کەسێکی ئاسایی نییە. قەرەسو کەسێکە کە لە بابەتە ئایدۆلۆژییەکانی پەکەکەدا وەکوو سەرچاوەیەک بۆ پێوانەکردن دادەنرێت، هەربۆیە ئەوەی قەرەسو بیڵێت دەبێ ئەندامان و هاوسۆزانی پەکەکە جێبەجێی بکەن. بەگوێرەی ئەوەش کادیران و سەرجەم پێکهاتە و لقوپۆپەکانی پەکەکە بە خەڵکی سڤیلیشەوە، دەبێ بەرگری لە هەڵەکانی ئۆجەلانیش بکەن و بچووکترین شک و گومانیان لەسەر قسەکانی ئۆجەلان نەبێت. هەروەک چۆن شەریک دانان بۆ خوداوەند گوناحە، گومان لە سەرکردایەتی ئاپۆش تاوانیکی ئەوەندە گەورەیە. واتە پەیوەندیی ڕابردووی ئۆجەلان لەگەڵ میت، کەسیرە یڵدریمی هاوسەری کە کچی ئەندامێکی میت بوو و هەروەها ڕابردووی تاریکیشی نابێ لەبەرچاو بگیردرێت. بەکورتی کەس بۆی نیە تاقە یەک فکری ئاپۆ بە هەڵە بزانێت.
هەروەک مستەفا قەرەسو گوتوویەتی: “ئەگەر ئۆجەلان هەڵەش بکات دیسان پێویستە ئۆجەلان بپارێزرێت”. لە ساڵانی ڕابردوودا هێندێک ژن لەناو پەکەکەدا پەیدابوون کە ئۆجەلانیان وەک “پێغەمبەر” ڕاگەیاند. هەڵوێستی ئەم ژنانە پەیوەندیی بە پەرگالی ئاپۆچێتیەوە هەیە.
بەڵێ سیستەمی پەکەکە لەسەر ئەمە دامەزراوە: پیرۆزکردنی ئۆجەلان. ئۆجەلان بۆخۆی ئەم سیستەمە پیرۆزەی بنیات ناوە. ئۆجەلان ئەم سیستەمەی لەسەر بنەمای ترس و بەرژەوەندییە تایبەتەکان دروست کردووە. واتە سیاسەتی قامچی و شەکر بەڕێوەدەچێت.
چەندە زیاتر ئۆجەلان پیرۆز بکرێت، ئەوەندە جێگاکەت لە پەکەکەدا بەرزتر و باشتر دەبێت و لە دەسەڵات سوودمەند دەبیت. وتەکەی مستەفا قەرەسو “من میلیتان (چەکدار)ی هەڵەکانی سەرۆکم” لە ڕاستیدا پاراستنی ژیانی خۆیەتی. چوونکە ئەو زۆر باش دەزانێت هاوڕێکەی لە زیندان، “مەهمەت شەنەر” کە لەگەڵیدا مانی لە خواردن گرتبوو، تەنیا لەبەر ئەوەی ڕەخنەی لە ستراتیژی سیاسی- سەربازی ئۆجەلان گرتبوو، کوژرا. قەرەسو ناتوانێ بە تەنیا هیچ کارێکی سەربازی و سیاسی بکات، تەنانەت ناتوانێ بەخۆی چا دروست بکات. بەڵام بەداخەوە لە ساڵی 1991ـەوە واتە دوای ئازادبوونی لە زیندان، هەتا ئێستا گەریلاکانی پەکەکە لەسەر پشتی خۆیان دەیگێڕن و لەپێناو پاراستنی ئەودا دەمردن. قەرەسو بە پێدانی وەفای بێسنوور بۆ ئۆجەلان ئەم پێگەیەی بەدەستهێنا.
ئەم پەیوەندییەی نێوان دەسەڵات و تەواف کە ئۆجەلان دایمەزراندووە، کاریگەری لەسەر هەموو شوێنێک هەیە. کاتێک ئۆجەلان لە دیمەشق بوو، ئەو کادرە ژنانەی لە دەوری کۆدەبوونەوە، بەو ڕادەیە پلە و پۆستیان هەبوو کە ستایشی ئۆجەلانیان کردبا. ئەوانەش کە ستایشی ئۆجەلانیان نەدەکرد، یان ڕەوانەی ئەو شوێنانە دەکران کە شەڕ و پێکدادانی توندیان تێدا هەبوو بۆ ئەوەی بکوژرێن، یانیش تا کۆتایی تەمەنیان بێ پلە و بەرپرسایەتی دەمانەوە. بەهۆی تووڕەیی دەسەڵاتەوە، ژنە کادرەکانی پەکەکە بۆ ستایشکردنی ئۆجەلان شەڕی یەکتریان دەکرد و کێبڕکێیان لەگەڵ یەکتردا دەکرد.
لە مەشق و ڕاهێنانەکانی ئۆجەلاندا، فەرماندە پیاوەکان لە بەردەم ئۆجەلاندا ڕادەوەستان و سووکایەتییان بە خۆیان دەکرد. ئۆجەلان لەسەر ئەو بنەمایە دەیگوت: “بە سەرکردایەتییەوە گرێدراوە، بەتوانایە و زەمینەی پێشکەوتنی تێدایە” و بەرپرسایەتییان پێدەدا.
ئەم سیستەمە هێشتاش بەردەوامە، هەماایان لە عەباسەوە تا جومعا (جەمیل بایک) بە باشی دەزانن کە ئەگەر ڕەخنە لە ئۆجەلان بگرن لەناو دەبرێن و بێسەروشوێن دەکرێن. ئەندامانی پەکەکە لە تورکیا پێویستە ڕادیکاڵترین کار بە ناوی ئۆجەلانەوە بکەن بۆ ئەوەی نەچنە شاخ و لە هەلومەرجێکی ئاسوودەدا بژین. پەرلەمانتارانی هەدەپە و پارتەکانی دیکە دەبێ بە ناوی جیاوازەوە ستایشی ئۆجەلان بکەن و بەشداری ڕێپێوان بکەن و خۆیان لە چاوی قەندیل شیرین بکەن بۆ ئەوەی ببنە پەرلەمانتار و سەرۆکی شارەوانی. چالاکانی پەکەکە لە ئەوروپا بۆ ئەوەی نەچنە سەر چیا، بەرگریی بێسنوور لە ئۆجەلان دەکەن. ئەو کەسانەی بەهۆی دەوڵەتی تورکیاوە بەرەو ئەوروپا هەڵاتوون و مافی پەنابەرییان دەوێت، لە تەلەفزیۆنی پەکەکەدا ستایشی بیرۆکەکانی ئۆجەلان دەکەن، چونکە پرۆسەی پەنابەرییان ئاسانتر دەبێت و لە دەرفەتە ئابوورییەکان سوودمەند دەبن. ئەو کەسانەی کە ڕەخنە لە ئۆجەلان دەگرن لە تورکیا و ئەوروپا ڕووبەڕووی گۆشەگیری و هەڕەشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی دەبنەوە و پێیان دەوترێت خائین. بۆیە مەرجی یەکەمی ئەندامبوون لە پەکەکەدا سوێندخواردنە بە ئۆجەلان. گرنگ نییە تۆ کێ بیت، کاتێک کە سوێند دەخۆیت بەناوی ئاپۆوە، ڕێگات بۆ دەکرێتەوە و دەرفەتت بۆ دەڕەخسێت. ئەوانەی زۆرترین ستایشی ئۆجەلان دەکەن بازرگانانی مادەی هۆشبەر و چەتە ـ مافیا و تەنانەت سیخورەکانی دەوڵەتی تورکن.
با ئەو کەسە لەبیر نەکەین بە ناوی “عۆمەر گوونەیی” کە لە پاریس “ساکینە جانسز” و “فیدان دۆغام” و “لەیلا شایلەمەز”ی کوشتبوون، ئەو کەسەیە کە وێنەی ئۆجەلانی لەسەر تاوەری ئیڤڵ لە پاریس هەڵواسیبوو. بۆیە هەرچەند تاوانباریش بیت، بەڵام کە ستایشی ئۆجەلانت کرد ئیدی کێشەت نابێت.
جگە لە هێڵی سیاسی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک، ئۆجەلان کەسایەتییەکی “نەخۆش”ی هەیە واتە “ناساغە”. ئۆجەلان مرۆڤێکی مەگالۆمانە، پسیکۆپاتە، پراگماتیست و خاڵی لە بەها ئەخلاقیەکانە. تاکە پرەنسیپی ئەو ئەوەیە کە خۆی وەک خودایەک ببینێت و ناو بۆ خۆی دروست بکات. خۆپێناسەکردن بە سیفەتە ئیلاهییەکان، سەرچاوەی ئەم نەخۆشیەیە. خۆی وەکوو خوڵقێنەرێکی پیرۆز قبوڵ دەکات و دەیهەوێت هەمووانیش بەو شێوەیە قبوڵی بکەن. ئۆجەلان دوای ئەوەی کە کاری بە هەڤاڵەکانی نەما، لە پشتەوە چەقۆیان لێدەدات و ڕێگاکە بۆخۆی هەموار دەکات. ئۆجەلان زیاتر لە 50٪ی هەڤاڵانی دامەزرێنەری پەکەکەی کوشتووە.
ئەگەر ئۆجەلان دەستگیر نەکرابا، هەتا ئێستا جەمیل بایک و دوران کاڵکانیشی هاویشتبووە تەنەکەی زبڵی پەکەکەوە.
ئۆجەلان بەم کەسایەتییە نەخۆش و ناساغەیەوە ناتوانێت سەرکردایەتی کورد بکات. پەکەکە بە هەزاران دروشم و وێنە و پڕوپاگەندە و دەمامکەوە هەوڵ دەدات کەسایەتی نەخۆش و هێڵی سیاسی گوماناویی ئۆجەلان بشارێتەوە.
جوانترین گوڵەکان لە سروشتدا ئەوانەن کە ژەهراویترینن. ئەم گوڵانە، بە جوانیەکەیان ژەهرەکەیان دەشارنەوە. کۆمەڵگاش ئەم تایبەتمەندیەی سروشت بەکار دەهێنێت. بیرۆکەی زۆر مەترسیدار دەتوانرێت بە وشە و ڕازاندنەوەی ئەدەبی خۆی بشارێتەوە. ئەوەندە پیرۆزکردنی ئۆجەلان تەنها بۆ شاردنەوەی ڕووخساری ڕاستەقینەیەتی. بۆ نمونە دەوترێت ئۆجەلان خۆڕاگرە، بەڵام لە ڕاستیدا ئۆجەلان کەسێکە ئامادە نیە سەعاتێک برسیەتی بکێشێت و ئەوەندە ترسنۆکە کەوا ناتوانێ یەک گوللـە بتەقێنێت. هەموو دونیا بینی کە چۆن لە ئیمرالی خیانەتی لە حیزبەکەی خۆی و دڵسۆزانی خۆی کرد.
دەڵێن بە ئۆجەلان کوردستان ڕزگار دەکات. بەڵام لە حیزبەکەی ئۆجەلاندا قسەکردن بە کوردی بە دواکەوتوویی و کوردایەتی کردنیش بە گوندایەتی دادەنرێت. لە پارادایمی ئۆجەلاندا هەمیشە عەشیرەت و مەزهەب و پێکهاتەی ئایینی و سیفەتی کەسایەتی و کولتووری کۆمەڵایەتی لەسەر کوردایەتی بێ ڕێزیان پێدەکرێت. ئۆجەلان دابەشکردنی کۆمەڵگەی کوردی بە ئەساس وەردەگرێت.
دەبێت بە ئاشکرا بڵێین؛ کە هەرچەند دەیانەوێت جەماوەرەکە کۆبکەنەوە و دروشم بدەن و وێنە بەرزبکەنەوە و کلیپی خوەش دروست بکەن، هیچ کام لەم کردەوانە ناتوانێ پسیکۆلۆژیا نەخۆشەکەی ئۆجەلان و هێڵی خیانەتکارانەکەی بشارنەوە. جێگای ئۆجەلان لە مێژووی کوردستاندا لەگەڵ خیانەتکاران دەبێت. لە ڕیزی ڕێبەرانی وەکوو شێخ سەعید و قازی محمد و سەید ڕەزا کە سەریان لەئاست دوژمن نەوی نەکرد و کۆڵیان نەدا، هیچ جێگایەک بۆ ئۆجەلان بوونی نییە. جێگای ئۆجەلان لە مێژوودا لە تەنیشت خیانەتکارانی وەک دیاپ ئاغا و ڕایبەر دەبێت.
دیسان دەڵێین ئۆجەلان سەرۆکی کوردان نییە، ئۆجەلان ڕابەری گەل نییە، ئۆجەلان سەرۆکی هێڵی دوژمنە و سەرکردەی هێڵی خیانەتە.