هێرشەکە له ڕێگه‌ی درۆنەوە ئەنجامدراوە بەڵام پێش ئەوە درۆنەکە بگاتە بنكه‌ی سەربازیی “ته‌نه‌ف”، خراوەتە خوارەوە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7/4/2024، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه كه له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه هێرش كرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له سووریا له نزیك سێگۆشه‌ی سنووری سووریا- عێراق – ئوردن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، ئاژانسی (سكای نیوز عه‌ره‌بییه) بڵاوی كرده‌وه هێرشه‌كه له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی ته‌نه‌فی سه‌ربازیی كه هێزه‌كانی ئه‌مریكای لێیه، به‌ڵام توانرا لانی كه‌م فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان به چه‌ند كیلۆمه‌ترێك پێش ئه‌وه‌ی بگاته بنكه سه‌ربازییه‌كه بخه‌نه خواره‌وه و دواتر له‌نێو بنكه‌كه‌وه زه‌نگی ئاگادار كردنه‌وه لێ دراوه.
له‌و كاته‌وه‌ی شه‌ڕ له 7ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌وه له غه‌ززه به‌رپا بووه، 15 جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازیی ته‌نه‌ف له سووریا و به گشتی 122 جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سووریا.