ئیسرائیل سەرکردەیەکی حزبوڵای لوبنان و 2 کەسی دیکەی کوشت

ئیسرائیل سەرکردەیەکی حزبوڵای لوبنان و 2 کەسی دیکەی کوشت

“عەبدولئەمیر حەسەن عەلاوی” ناسراو بە عەلیڕەزا، ساڵی 1976 لە شارۆچکەی کفکەلایای باشووری لوبنان لەدایک بووە.

ئەمڕۆ دووشەممە 8/4/2024، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیلدا بۆ سەر باشووری لوبنان، سەرکردەیەکی حزبوڵای لوبنان و 2 کەسی دیکە کوژران.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی بۆردومانکرانی گوندی “سوڵتانیا”ی باشووری لوبنان لەلایەن ئیسرائیلەوە، فەرماندەیەکی مەیدانیی هێزی “ڕەزوان” کە هێزێکی تایبەتی سەر بە حزبوڵڵای لوبنانیە، لەگەل 2 چەکداری دیکەی ڕێکخراوەکە کوژراون.

بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵ کە ڕاگەیاندراوێکی حزبوڵڵای لوبنانیان لەو پەیوەندیەدا بڵاو کردۆتەوە، ئەو سەرکردەیەی حزبوڵڵا کە کوژراوە ناوی “عەبدولئەمیر حەسەن عەلاوی” کە بە “عەلی ڕەزا” ناسراوە. عەلیڕەزا ساڵی 1976 لە شارۆچکەی کفکەلایای باشووری لوبنان لەدایک بووە.

دوێنێ یەکشەممە، ئەرتەشی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، کە ئامادەکاریی پێویستیان بۆ ئەگەری شەڕ لە بەرەی باکوور کردووە، لەبەر ئەوەی کە لەماوەی 6 مانگی ڕابردوودا حزبوڵای لوبنان ناوچەکانی باکووری ئیسرائیل بۆردومان دەکات و ئامادەکارییەکانیان لە بەرگریەوە بۆ هێرش کردنە.

پوستێن ھەمان بەش