ئەرتەشی ئیسرائیل: بەهاوکاریی هاوپەیمانەکانمان زۆرینەی مووشەک و درۆنەکانی ئێران تێکشکێنران
دانیال هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئێران بە زیاتر لە 300 درۆن و مووشەکی بالیستی و کروزەوە ئیسرائیلی پەلاماری ئیسرائیلی دا، بەڵام بەهاوکاریی هاوپەیمانەکانیان زۆرینەی مووشەک و درۆنەکان تێکشکێنران.
ئەو گوتەبێژە گوتیشی: “بەهۆی هێرشەکەی ئێرانەوە زیانێکی کەم بەر یەکێک لە بنکەکانیان لەناو خاکی ئیسرائیل کەوتووە و کچێکی بچووکیش بریندار بووە”.
دانیال هاگاری دەڵێت: “ڕژێمی ئێران هێرشێکی فراوانی کرد، 300 درۆنی و مووشەکی کروز و بالیستی ئاراستەی دەوڵەتی ئیسرائیل کرد.”
هاگاری دەشڵێت: “ئێمە و هاوپەیمانەکانمان پێکەوە دەستبەجێ کارمان کرد بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەی ئێران، زۆرینەی مووشەک و درۆنەکانی ئێران خرانە خوارەوە”.
ڕاشیگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکاندا زیانێکی بچووک بەر یەکێک لە بنکەکانمان کەوت، کچێکی بچووکیش برینداربووە.
ڕۆژی (دووشه‌ممه 1ـی نیسانی 2024) ئاژانسی فه‌رمیی سووریا ڕایگه‌یاند، چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا ڕوویان دا و گرژییەکان ئاڵۆزتر بوون.
ئاژانسی فه‌رمی سووریا هیچ زانیارییه‌كی له باره‌ی شوێنی ته‌قینه‌وه‌كان و زیانه گیانی و ماددییه‌كان نه‌كردووه. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، سوپای ئیسرائیل باڵه‌خانه‌یه‌كی له گه‌ڕه‌كه‌كه بۆردومان کردووە.
له‌لای خۆیه‌وه ڕوانگه‌ی سووریی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، زانیاریی زیاتری له باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كان خستووه‌ته ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ته‌قینه‌وه‌كان له ناوچه‌ی مەززه له ڕۆژئاوای دیمه‌شق بوونە.
هاوكات چه‌ند ئاژانسێكی هه‌واڵ له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانی ئاشكرای ده‌كه‌ن، باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق و ماڵی باڵیۆزی ئێران له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه بۆردوومان کراوە.
میدیا ئێرانییه‌كانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، باڵیۆزی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی جیهاد له‌ناو باڵیۆزخانه‌دا کۆبووەتەوە.