ئەو کەسانەبە تۆمەتی ئەندامەتی، پروپاگاندا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کۆکردنەوەی هاوکاری دارایی بۆ پەکەکە، دەستبەسەر کراون.
لە 19 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیادا 49 کەس بە تۆمەتی ئەندامەتی و پڕوپاگەندە بۆ پەکەکە دەستبەسەر کراون.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی عەلی یەرلیکایا وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە 19 پارێزگای وەک ئەستەنبوڵ، دیلۆک، شێرناخ و ئەدەنە، ئۆپەراسیۆن لەدژی ئەندام و لایەنگرانی پەکەکە ئەنجامدراوە.
عەلی یەرلیکایا ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئۆپەراسیۆنەکاندا 49 کەس دەستبەسەر کراون.
یەرلیکایا هەروەها گوتوویەتی کە ئۆپەراسیۆنەکە بە ڕێنماییەکانی داواکاری گشتی دەستیپێکردووە و ئەو کەسانەبە تۆمەتی ئەندامەتی لە پەکەکە یان پروپاگاندا بۆ پەکەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کۆکردنەوەی هاوکاری دارایی بۆ پەکەکە، دەستبەسەر کراون.