عەبدولسەلام مەحموود و ڕەمزیە محەمەد لە جێگای غەریب حسۆ و ڕووکەن ئەحمەد، وەک هاوسەرۆکی نوێی تەڤ-دەم دەستنیشان کران.
تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتیک (TEV-DEM) پێنجەمین کۆنگرەی خۆی بەست و هاوسەرۆکایەتی نوێی خۆی هەڵبژارد.
دوێنێ یەکشەممە، ڕێکەوتی 11ی تەباخی 2024، تەڤ-دەم بە ئامادەبوونی زیاتر لە 500 ئەندامی دامەزراوە مەدەنییەکان، بزووتنەوە سیاسییەکان و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان، پێنجەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری “حەسەکە”ی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەبرد.
لە کۆنگرەکەدا عەبدولسەلام مەحموود و ڕەمزیە محەمەد لە جێگای غەریب حسۆ و ڕووکەن ئەحمەد، وەک هاوسەرۆکی نوێی تەڤ-دەم هەڵبژێردران. هەروەها 100 کەسیش بۆ ئەنجوومەنی گشتی هەڵبژێردران.
یەکێک لە داواکارییەکانی تەڤ-دەم لەم کۆنگرەیەدا، بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان و کارکردن بۆ ئازادکردنی هەرێمە داگیرکراوەکان و مسۆگەرکردنی گەڕانەوەی سەلامەتی ئاوارەکان بوو.
تەڤ-دەم لە ساڵی 2011 دامەزراوە و لە پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە)، پارتی یەکێتی سریانی، پارتی ئاشتی دیموکراتی کوردانی سوریا و پارتی یەکێتی لیبراڵەکانی کوردستان، پێکهاتووە.