بەرپرسێکی پێشووی هەدەپە کوژرا

بەرپرسێکی پێشووی هەدەپە کوژرا

سەرەتا دەمەقاڵێ لە نێوان ئەو دوو گروپەدا دروست بوو و بە خێرایی گۆڕا بۆ پێکهەڵپرژانی چەکداری.

لە ناحیەی کۆپ سەر بە پارێزگای مووشی باکووری کوردستان، لە تێکهەڵچوونێکی چەکداری نێوان دوو گرووپدا، “دەرار کۆجا” سەرۆکی پێشووی ناحیەی کۆپی هەدەپە و شەرەف ئەرسلان کوژران و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون. شەڕەکە بە کامێرای مۆبایل تۆمارکراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

لە شەڕێکی چەکداری لە ناحیەی کۆپ سەر بە پارێزگای مووش، “دەرار کۆجا”ی تەمەن 61 ساڵ، سەرۆکی پێشووی ناحیەی بولانکێی هەدەپە و شەرف ئەرسلان تەمەن 47 ساڵ کوژران و 3کەسی دیکەش بریندار بوون. ڕووداوەکە بە کامێرای مۆبایل تۆمارکراوە.

سەرەتا دەمەقاڵێ لە نێوان ئەو دوو گروپەدا دروست بوو و بە خێرایی گۆڕا بۆ پێکهەڵپرژانی چەکداری. ئەو ساتانەی کە هەردوولا تەقەیان لە یەکتر کردووە، لە کامێرای مۆبایل تۆمارکراوە. لە گرتە ڤیدیۆییەکاندا زنجیرەیەک تەقە دەردەکەون، کە بووەتە هۆی نائارامییەکی بەرفراوان لە ناوچەکەدا.

لە ئەنجامی شەڕەکەدا دوو کەس کوژراون و سێ کەسی دیکەش برینداربوون. بریندارەکان لەلایەن تیمە پزیشکییەکانەوە گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە. لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.

پوستێن ھەمان بەش