بە هەزاران گەریلا هەن کە پەکەکە هێشتا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی ئاشکرا نەکردووە

بە هەزاران گەریلا هەن کە پەکەکە هێشتا هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی ئاشکرا نەکردووە

پەکەکە گیانلەدەستدانی ئەم 3 گەریلایەشی بۆ ماوەی یەک ساڵ لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردبۆوە.

پەکەکە ناسنامەی 3 گەریلای دیکەی ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ڕابردوودا بەکوشتنی داون و تازە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بڵاو دەکاتەوە.

هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕۆژی پێنج شەممە 11/9/2025، ناسنامەی 3 گەریلای دیکەی حیزبەکەی ڕاگەیاند کە لە ڕۆژانی 9،10 و 18ی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوودا لە باشووری کوردستان بەکوشتنی داون و هەواڵی گیانلەدەستدانەکایەنی لە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی شاردبۆوە.

هەپەگە ناسنامەی ئەو 3 گەریلایەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:

1ـ کەیهان حوسێن، خەڵکی کامیاران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

2ـ فەهید عەبدولموحسین، خەڵکی ڕەققا.

3ـ ئازاد نازم، خەڵکی مێردین لە باکووری کوردستان.

پەکەکە وەک زۆرێک لە هەڤاڵەکانی دیکەیان، هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەم 3 گەریلایەشی بۆ ماوەی یەک ساڵ لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردبۆوە و ئێستاش دەڵێت ئێمە هاڤاڵانی ئاپۆیی خۆمانمان لەدەستدا!.

پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لە کچ و کوڕانی لاوی کورد بڵاودەکاتەوە کە لە ساڵ و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران لاوی کورد هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پوستێن ھەمان بەش