سەرۆکی کۆریای باکوور، 30 بەرپرسی وڵاتەکەی لە سێدارە دەدات

سەرۆکی کۆریای باکوور، 30 بەرپرسی وڵاتەکەی لە سێدارە دەدات

 لە تەمموزدا لافاوێکی بەربڵاو کۆریای باکووری گرتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 1500 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 15 هەزار کەسیش ئاوارەبوون.

بەپێی ڕاپۆرتێکی کەناڵی چۆسونی کۆریای باشوور، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور فەرمانی لەسێدارەدانی 30 بەرپرسی وڵاتەکەی دەرکرد.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە ئەو 30 بەرپرسە تۆمەتبارن بە شکستهێنان لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو لافاو و بوومەلەرزانەی کە لە هاوی ئەم ساڵدا ڕوویان لە وڵاتەکە کردووە.

هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە لە سێدارەدانی بەرپرسەکان لە مانگی ڕابردوودا کراوە و ئەوەش لە ئەنجامی گەندەڵی و دەستبەرداربوون لە ئەرک لەلایەن ئەو بەرپرسانەوە بووە.

تا ئێستە ناسنامەی ئەو بەرپرسانە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە کانگ بۆنگ هون، سکرتێری کۆمیتەی حزبی شیوعی پارێزگای چاجانگ لەنێو ئەو سەرکردانەدا بووە کە دوای کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی کیم جۆنگ ئون بۆ تاوتوێکردنی کارەکەی دوورخراونەتەوە و لە سێدارە دراوە.

لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا کۆریای باکوور شایەتی لافاوێکی بەرفراوان بوو، ئەو لافاوە پارێزگای چاجانگی گرتەوە و زیاتر لە هەزار و 500 کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 15 هەزار کەسی دیکەش ئاوارەبوون.

ئاژانسی هەواڵی ناوەندی کۆریای باکوور پشتڕاستی کردەوە کە کیم داوای کردووە ئەو کەسانەی بەرپرسیارن “سزایەکی توندیان بدات” بەهۆی کەمتەرخەمی لە بەڕێوەبردن لەو قەیرانە.

لای خۆیەوە کۆریای باشوور لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسێدارەدان بەشێوەیەکی بەرفراوان لە کۆریای باکوور ئەنجامدەدرێت، هەروەها دۆسیەکانی پەیوەست بە ماددە هۆشبەرەکان و بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکان لە مێدیاکانی کۆریای باشوور و پراکتیزەکردنی چالاکییە ئایینیەکانیشی لەخۆگرتووە، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی سەرکوتکردنی توندی ئازادی و مافەکان لە وڵاتدا.

لە دوای کارەساتی لافاوەکە، کیم ڕەخنەی لەو ڕاپۆرتانە گرت کە لە کۆریای باشوورەوە دێن سەبارەت بە ژمارەی کوژراوان و بە زیادەڕەوی وەسفی کرد و ڕوونیکردەوە کە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکان چەند مانگێکی دەوێت.

پوستێن ھەمان بەش