چوار دەوڵەتی زلهێز داوای کۆتاییهێنان بە شەڕی سووریا دەکەن

چوار دەوڵەتی زلهێز داوای کۆتاییهێنان بە شەڕی سووریا دەکەن

ئەمریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و بەریتانیا داوای هێورکردنەوەی دۆخی سووریا دەکەن

 ئەمریکا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و شانشینی یەکگرتوو لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوای کۆتاییهێنان بە شەڕی سوریا و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و ژێرخانی وڵاتەکەیان کرد.

بەیاننامەکە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاو کراوەتەوە و تێیدا هاتووە، “بەرزبوونەوەی ململانێکان لە سوریا پێویستی بەوەیە کە سەرکردایەتی سیاسی سوەریا بە پەلە دۆخەکە بە پێی بڕیارنامەی 2254ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان چارەسەر بکات”. ئەم بڕیارنامەیە لە ساڵی 2015 لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی لە سوریا پەسەند کرا.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی یەکشەممە 1/12/2024، لە پەیوەندییەکای تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا، جەختی لەسەر “ڕاوەستاندنی شەڕ” لە سووریا کردەوە، دوای ئەوەی کە گرووپە چەکدارەکان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاری “حەلەب”یان کۆنترۆڵکرد.

هاوکات ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: “گروپە چەکدارەکان کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، توانیویانە ژمارەیەک شارو شرۆچکە و گوندی حەلەب کۆنترۆڵ بکەن”.

دەستەی تەحریر ئەل ـ شام (بەرەی نوسڕەی پێشوو) و گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی، تەواوی شاری حەلەبیان کۆنترۆڵ کردووە. لە بەرانبەردا ئەرتەشی ڕێژیمی سووریا بەڵێنی داوە سەرجەم ئەو ناوچانە بگرێتەوە بکاتەوە کە لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە کۆنترۆڵ کراون. ڕێژیمی ئەسەد هێزی زیاتری گواستۆتەوە بۆ گوندەوارەکانی حەلەب و حەما.

پوستێن ھەمان بەش