بەریتانیا 6 ئەندامی پەکەکە دەستگیر دەکات

بەریتانیا 6 ئەندامی پەکەکە دەستگیر دەکات

ئەو کەسانەی دەستگیرکراون 4 پیاو و 2 ژنن کە تەمەنیان لە نێوان 23 بۆ 26 ساڵدایە.

پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاند کە 6 ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی “قەدەغەکراو”ی دەستگیر کردووە.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، پۆلیسی بەریتانیا 6 کەسی بە گومانی ئەندامەتی لە پەکەکەدا دەستگیرکردووە. ئەو کەسانەی دەستگیرکراون 4 پیاو و 2 ژنن کە تەمەنیان لە نێوان 23 بۆ 26 ساڵدایە.

هەروەها هێلین فلاناگان، بەرپرسی کاروباری فەرماندەیی پۆلیس ڕایگەیاندووە: “دوای ئەوەی پشتڕاستمان کردەوە کە ئەو کەسانە ئەندامی پەکەکەن، دەستگیرمان کردوون”.

دەشڵێت: “ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای بەدواداچوونی ورد و ئۆپەراسیۆنەکان لەسەر ئەو چالاکییانەی کە پێمانوایە پەیوەندییان بە پەکەکەی تیرۆریستییەوە هەیە، ئەنجامدراوە”.

پۆلیسی بەریتانیا ڕایگەیاند، “ئەوان 8 باڵەخانەیان لە سەرانسەری ‘لەندەن’دا پشکنیوە کە سەنتەری جڤاکا کورد لە باکووری لەندەن یەکێکیان بووە و ڕەنگە بۆ ماوەی دوو حەوتوو دابخرێت”.

پوستێن ھەمان بەش