“پێویستە ئەنقەرە پێشنیاری ئاگربەستی ئەمریکا لەگەڵ هەسەدە و دروستکردنی ناوچەیەکی بێ چەک قبووڵ بکات”.
دوو سیناتۆری ئەمریکی هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا دەکەن ئەگەر هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان.
سیناتۆر کریس ڤان هۆڵێن لە دیموکراتەکان و سیناتۆر لیندسی گراهام لە کۆمارییەکان هەڕەشەی سەپاندنی سزا بەسەر دەوڵەتی تورکدا دەکەن ئەگەر بە ئاگربەست لەگەڵ کوردەکانی سووریا ڕازی نەبێت و پێشنیاری ناوچەیەکی بێ چەک قبووڵ نەکات.
سیناتۆر کریس ڤان هۆڵێن و سیناتۆر لیندسی گراهام لەم بارەیەوە لە هەژماری خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی “X” نووسیویانە: “ئێمە لەم هەفتەیەدا پڕۆژە یاسایەک ئامادە دەکەین بۆ سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا، ئەگەر ئەنقەرە پێشنیاری ئاگربەستی ئەمریکا لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتیک قبووڵ نەکات و پێشنیاری مەزڵووم عەبدی فەرماندەی ئەو هێزە، بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی بێ چەک قبووڵ نەکەن”.