“دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا بەبێ لایەنگیری لێکۆڵینەوەکان دەست پێ بکەن و ئەوانەی بەرپرسن بە سزای خۆیان بگەن”.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا سەرکۆنەی كوشتنی عه‌له‌وییه‌كانی سووریا دەکات و داوا دەکات هیچ کەسێك نابێت لەسەر بیروباوەڕ بکوژرێت.
ڕۆژی شەممە 8/3/2025، وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا لە ڕاگەیەندراوێکدا کوشتنی هاووڵاتیانی عەلەوی له سووریا سه‌ركۆنه كرد و ڕایگەیاندووە، نابێت بەهۆی بیروڕای ئایینی و سیاسییه‌وه هیچ کەسێك بکوژرێت.
هەروەها داوای لە دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا کرد، بەبێ لایەنگیری لێکۆڵینەوەکان دەست پێ بکەن و ئەوانەی بەرپرسن بە سزای خۆیان بگەن.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 6ی ئاداری 2025، شه‌ڕ و پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و پاشماوه‌كانی ڕژێمی پێشووی به‌شار ئه‌سه‌د لە پارێزگای لازقیە كه زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی عه‌له‌وین ڕووی دا و دواتر پێكدادانه‌كان جه‌بله و بانیاس و ناوچەکانی دیکەی دەوروبەری ناوچە عەلەوییەکانی گرته‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆریان بوونه قوربانی.