ئامانجی من و هەوڵدانی من لە نووسین لەسەر ڕێبازی پیرۆز، ئەوە بوو کە ئەم ڕێبازە بە لاوانی کورد بناسێنم بۆ ئەوەی ئیدی تێبگەن کە گەورەترین ئەرک بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەیان و خاوەندارێتی کردنە لە ڕێبازی پیرۆز.
بووبێ ئەسەر
بە پێی ئەزمون و مەعریفە و تێگەیشتن، چارەسەر و خۆ ڕزگارکردنی گەل پەیوەستە بە ڕێبازێکەوە. بۆیە هەر میللەتێک لە هەنگاوی یەکەمدا خۆیان دەکەن بە خاوەن ڕێبازێک و ڕێبازەکەی خۆیان بە دەسەڵات یان بە سەرۆک و بەڕیوەبەرەکانی خۆیان دەناسێنن کە دەبێت بە پێی ڕێبازی خۆیان خەبات بۆ ئازادی گەلەکەیان بەڕێوەببەن.
ئێمەی کوردیش وەک نەتەوەیەک، خاکەکەمان لە لایەن چوار دەوڵەتی کۆلۆنیالیستەوە، داگیرکراوە و هەریەکەیان بەشێکی کوردستانیان کردووە بە کۆلۆنی خۆیان. سەرچاوە ژێرزەوینی و سەرزەوینیەکانی نیشتمانەکەمان بۆ خۆیان دەخۆن و کوردیش بە کۆیلەی خۆیان دەزانن و دەڵێن: “کورد مافی ئەوەی هەیە کە لە وڵاتی ئێمەدا بژی، بەڵام بەو مەرجەی خزمەتکاری ئێمە بکات”. لێرەدا ئەوەی گرینگە ئەوەیە کە هەم وڵاتەکەی ئێمەیان دابەش کردووە و هەمیش ئێمەی کورد وەکوو کۆیلە و غوڵامی خۆیان دەبینین.
کورد لە دژی ئەم تاڵانکردن و کاولکارییانەی داگیرکەران، خەباتێکی زۆری کردووە. بەڵام جگە لە بزووتنەوەی بارزانی، ئەوانی دیکە سەرکەوتوو نەبوون. چووبکە بارزانیەکان هەر لەو ڕۆژەوە کە لە دژی داگیرکاری دەستیان بە خەبات کردووە، بەردەوام گوتوویانە: “هیچ هێزێکی بیانی لەسەر خاکی خۆمان قبووڵ ناکەین”. هەر واشیان کرد و باشووری کوردستانیان ئازاد کرد. ئەگەرچی کۆماری کوردستان لە شاری مهاباد دامەزرا، بەڵام دوای ساڵێک ڕووخا و کورد بەتەواوی شکستیهێنا.
لەپێناو شۆڕشێکی نوێ و بەرخۆدان لەدژی داگیرکەران، بارزانیەکان چەندین جار شکستیان هێناوە، بەڵام هیچکات ئکۆڵیان نەداوە وڕانەوەستاون، واتە ویست و حەز و خولیایان بۆ ئازادیی کوردستان، بەردەوام زیندوو بووە. ڕۆحی بەرخۆدان لەگەڵ ئەواندا بەهێزتر بووە و هێز و قووەتی خۆیان لە ڕێبازەکەیان وەردەگرت.
بارزانیەکان لەوە تێگەیشتبوون کە هەر میللەتێک بیهەوێت خۆی ڕزگار بکات، پێویستە خاوەن ڕێبازێکی خۆی بێت. چونکە ڕێباز ئەو تاریکییە ڕووناک دەکاتەوە کە میللەت تێیدا دەژی. بەم زانیارییەوە بناغەی ڕێبازەکە لەلایەن عەبدولسەلامی یەکەمەوە دانرا. عەبدولسەلامی دووهەم و شێخ محەممەد و شێخ ئەحمەد بە تێڕوانینی خۆیان ئەم ڕێبازەیان گەشتر و فراوانتر کرد.
بارزانیی مەزن و نەمر، بەپێی ئەو ڕێبازە کە دانرابوو، خەبات و تێکۆشانی خۆیان لەپیناو ئازادیی کوردستاندا لەسەر بنەمای دەستوور و بەرنامە وخالەکانی ئەو ریبازە، بە شۆڕشی ئەیلولی 1961، دەستپێکرد. ئەم شۆڕشە نەتەوەی کوردی لەکاتێکدا کە بێ هێز ببوون، هێنایەوە سەر پێ و نەتەوەی کوردی لەوپەڕی بێهیواییدا، هیوادار کردەوە و ئومێدی پێبەخشین. ئەو کوردانەی کە بەرەو تورکبوون و عەرب بوون و فارسبوون دەرۆیشتن، جاریکی دیکە گەڕاندیانیەوە سەر ڕێچکەی کوردایەتی و تێیگەیاندن کە کورد لەناونەچوون و زیندوون.
داگیرکەرانی کەیف شاییان دەکرد و ئیدیعای ئەوەیان دەکرد کە کوردیان بەتەواوی لەناوبردووە و ئیدی توانای ڕاپەڕین و خەبات و تێکۆشانیان نەماوە. بەڵام بە شۆڕشی ئەیلوول بە سەرپەرشتی بارزانیی نەمر، بە هێز و ئازایەتی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، جاریکی دیکە نەتەوەی کورد لە هەموو جیهاندا سەرلەنوێ زیندوو بوویە. ئەوان تێگەیشتن کە هێشتا نەتەوەی کورد بەتەواوی لەناونەچوون…
لەگەڵ دەسپێکی شۆڕشی ئەیلولەوە هەتا ئێستا، گەرمبوونی خەباتی ئازادیخوازانە و ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد لە باشووری کوردستان، تینی خۆی واتە گەرمای خۆی بە پارچەکانی دیکەی کوردستانیش بەخشیوە و ئەوانیش لە وشیار بوونەتەوە و لە خەو هەستاون. ڕابوون و ئاوریکیان لە دەوروبەری خۆیان دایەوە و بینیان کە کورد زیندووە و شۆڕش بۆ ئازادی گەلەکەی دەکات.
من لە سەردەمی خویندکاربوونمدا، وەک گەنجی چواردە و پانزە ساڵان، بە دەنگی شۆڕش هاتمە هۆش و وشیار بوومەوە. ئەو دەنگە بیری نەتەوەیی من و چەندین کوردی جوانی باکوری کوردستانی گەش کردەوە. لە قوتابخانەکاندا گەنجانی وەک من بە پڕوپاگەندەکانیان هاوکاری و پشتیوانی شۆڕشیان دەکرد. هەر کە دەنگی تەقەی ئازادی دەگەیشتە گوێمان، ئێمەش بە بێ ترس کار و چالاکیی سیاسیمان بۆ کوردستان دەکرد. ئێمە هێز و قووەت و هیوا و باوەڕی خۆمان لە دەنگی ئەو گوللـانە وەردەگرت کە ئاراستەی دوژمن دەکران.
بە جۆش و خرۆش و ئارەزووی ڕزگاری کوردستان، من و بەشێک لە هاوڕێیەکانی قوتابخانەکەم لە ماردین، دەستمان کرد بە خەبات و تێکۆشان لەگەڵ لاوانی کورد کرد بۆ ئەوەی یەکیەتیی لاوانی خوێندکار لە شاری مێردین پێکبهێنن. لە شاری ماردین لە ساڵی 1971دا من و چەند کەسێکی دیکە سەرپەرشتیی گەنجانی کوردمان دەکرد تاوەکوو ئەوان لە هەمبەر ئەو عەرەبانە ڕێکبخەین کە تەحدایان لە کوردان دەکرد.
کاتێک من و هەڤاڵانم چووینە ناو کار و خەباتی لاوانی کورد بۆ ڕێکخستنی ئەوان و بنیاتنانی یەکیەتیی ئەوان، بێ ئەوەی کە ئێمە بزانین، ژمارەیەک خەڵکی بەتەمەنتر لە ئێمەش لەناو ئێمەدا بوون کە ئەندامی پەدەکە ـ ت بوون. بە چالاکی و تێکۆشانی خۆم، سەرنجی سەرکردەکانی ئەو حیزبەم ڕاکێشابوو بۆ ئەوەی منیش بکەن بە ئەندام. ئەندامێتی من بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە کە ناچار بووم لە شارە گەورەکانی تورکیا کار بکەم و لە کوردستان دوور بم. بەهۆی ئەندامەتی منەوە لە ساڵی 1975دا کە هەر لەو ساڵەدا من لە ئامەد سویندم خوارد و بووم بە ئەندامی “پەدەکە ـ ت”. لە ساڵی 1975 بووم بە ئەندامی پەدەکە ـ ت، هەم لە زانکۆی ئابووری وەرگیرام و هەمیش لە ئامەد کارێکم دۆزیەوە و ئیدی هەم دمخوێند و هەمیش کارم دەکرد.
دوای ئەوەی بوومە ئەندام و ڕێبازی پیرۆزم ناسی، من هەموو کار و خەبات و چالاکییە سیاسیەکانم لەسەر هێڵی ئەم ڕێبازە پیرۆزە بەڕێوەبرد و بەڕێوەی دەبم. من یەکێک لە لاوانی ئەو سەردەمە بووم کە زۆرم دەخویندەوە، هەر بۆیە فێربووم کە ئازادی و سەربەخۆیی کورد لەو ڕێبازە پێرۆزەدایە.
من ئێستاسی لەگەڵدا بێت، خەتی خۆمم نەگۆڕیوە و بەپێی ڕێبازی پیرۆز کار و خەباتم کردووە و لە ئێستا بەولاوەش هەر لەسەر ئەو بنەمایە لە چالاکییە سیاسییەکانم بەردەوام دەبم. ئێستا لە تەمەنی 70 ساڵیدا و هەتا هێزم تیدا هەبێت دەمهەوێت لەسەر ئەم ڕێبازە پیرۆزە بنووسم. بەمشیوەیە من دەمهەوێت ئەو لاوە هێژایانەی کە لەسەر دەستی هێندێ ڕێکخراو کە بەناوی کوردانەوە خزمەت بە داگیرکەران دەکەن، پروپاگاندەکانیان دژ بە رێبازی پیرۆز لەقاو بدەم و درۆ و چەواشەکاریەکانیان بۆ نەتەوەکەم و لاوانی کورد ئاشکرا بکەم.
داگیرکەرانی کوردستان و خیانەتکاران و خۆفرۆشانی ناو ئێمە، بەرەوام ویستوویانە و دەیانهەوێت کە گەلی کورد ڕێبازی خۆی نەناسێت، چونکە دەزانن کورد بە ناسینی ڕێبازی پیرۆز، خۆیان ڕزگار دەکەن و ئەمەش بۆ ئەوان قبووڵ ناکرێت.
منیش بە ئەندازەی زانست و توانای خۆم لەسەر ڕێباز دەنووسم بۆ ئەوەی نەتەوەی کورد بە باشی بیناسن و بە ناسینی ڕیباز، بە ئازادی خۆیان بگەن.
بێگومان کاری ئامادەکاری، واتە نووسین لەسەر ڕێباز، کارێکی شەخسی نییە. بەڵام خەباتی شەخسیی تاکەکان، تەنها هێندێک لە قوژبنە تاریکەکان ڕوون دەکاتەوە. دیارە باشتر وایە کە لیژنەیەکی هەمەلایەنە پێکبهێنرێت و هەموو خەبات و چالاکییەکان لەسەر رێبازی پیرۆز کۆ بکرێنەوە و وەکوو کتێبێک پێشکەشی گەلی کوردستان بکرێت.
خەبات و نووسینەکانم لەسەر ڕێبازی پیرۆز لە ساڵی 1975ـەوە هەتا ئێستا بەردەوامە. ئامانجی من لە نووسین لەسەر ڕێبازی پیرۆز ئەوەیە کە ئێوە بتوانن ڕێباز لەسەر بنەمای ڕاستەقینەکەی بناسن تا بتوانن سوودی لێ وەربگرن. بێگومان منیش هەڵە و کەموکووڕیی خۆمم دەبێت. بەڵام دیسانەوە هەوڵمدا بنووسم بۆ ئەوەی ئەمە لە قوتابخانەکاندا بخوێندرێت. لە قوتابخانەکاندا بخویندرێت بۆ ئەوەی نەوەی نوێ لەسەر ئەساسی ڕێبازی پیرۆز گەورە ببن و پەروەردە بکرێن.
کاتێک گەنجانی کورد لەسەر بنەمای ئەم ڕێبازە گەورە ببن، مانای وایە ئیدی هەبوونی کوردستان مسۆگەرە. کۆمەڵگەیەک کە لە ڕێبازی خۆی دوور بکەوێتەوە، دەتوانێت بە دەست چەندین کەموکووڕیەوە بنالینێت و بیر و هزری نەتەوەیی لە ناخیاندا کەم دەبێتەوە. لەبری ئەوەی وڵاتی ئازادی خۆیان بنیات بنێن و ئاوەدانی بکەنەوە، چاویان لەسەر ڕۆیشتنە دەرەوە، واتە وڵاتانی ئەوروپایە.
ئەوان لەوە تێناگەن کە کاتێک وڵاتانی ئەوروپا ئازاد کران، دۆخی گەلەکانیان لە کوردستان خراپتر بوو. بەڵام دوای ئازادبوونیان، هەموویان وڵاتەکەیان ئاوەدان کردەوە، بۆیە ئەمڕۆکە زۆرێک لە لاوانی وڵاتە دواکەوتووەکان چاویان بڕیوەتە سەر ئەو وڵاتانە و وڵاتەکەی خۆیان بەجێدەهێڵن.
من پێموایە لاوانی کورد بە گشتی و لاوانی بارزانیەکان بەتایبەتی، پێویستیان بەوە هەیە کە ڕێبازی خۆیان بە باشی بناسن. کاتێک کە ئەوان ڕێبازەکەی خۆیانایان ناسی، ئەواکات هەموویان پێکەوە دەست بە بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەی خۆیان دەکەن. وڵاتەکەیان بەشێوەیەک بنیات دەنێن کە لاوانی وڵاتانی دیکە بیانهەوێت مافی پەنابەری لە کوردستان وەربگرن.
کاری هەرە دژوار و زەحمەت، لە دوای ئازادیەوە دەست پێدەکات، ئەگەر ئەمڕۆ گەنجەکانمان لە دەوری ڕێبازی پیرۆزدا بە قووڵی و دووربینانە و بە وشیاریەوە یەکگرتوو بن و بیر لە ڕێبازی پیرۆز بکەنەوە، من باوەڕم وایە چیتر چاویان لە ڕۆیشتن بۆ وڵاتانی ئەوروپایی نابێت و پێکەوە و وێکڕا دەست بە بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەی وڵاتی ئازادی خۆیان دەکەن.
ئامانجی من و هەوڵدانی من لە نووسین لەسەر ڕێبازی پیرۆز، ئەوە بوو کە ئەم ڕێبازە بە لاوانی کورد بناسێنم بۆ ئەوەی ئیدی تێبگەن کە گەورەترین ئەرک بنیاتنان و ئاوەدانکردنەوەی وڵاتەکەیان و خاوەندارێتی کردنە لە ڕێبازی پیرۆز.
دەزانم کاری ڕێباز، کارێکی دژوار و قورس و گەورەیە و پێویستی بە بەرپرسیارێتی هەیە. هیوادارم ئەگەرچی هێندی کەموکووڕیشی تێدایە بەڵام توانیبێتم تا ڕادەیەک ئەم ئەرکەم جێبەجێ کردبێت. داواکاریم ئەوەیە هەفتەی جارێک وەک وانەیەکی ناچاری لە قوتابخانەکانی کوردستانی ئازاددا بخوێنرێت.
چونکە ئەگەر گەنجان و لاوان لەسەر ڕێبازی خۆیان گەورە نەبن، دەتوانن لەگەڵ هەندێک کەموکووڕیدا بژین. بۆیە ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بارزانییەکانە کە فێری ڕێبازەکە ببن و فێری خەڵکی دیکەشی بکەن. پاشان، ئەو کەسانەی کە باوەڕیان بەم ڕێبازە هەیە، دەبێت هەرکامەیان ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن.
هیوادارم من توانیبێتم ئەرکی خۆم جێبەجێ بکەم. من لە ساڵی 1975ـەوە باوەڕم وایە ئەم ڕێبازە کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ بۆ گەلەکەی بە دیاری دەهێنێت. بەڵام هێز و قووەت و تواناش پێویستە. ئەوانیش وەکوو کورد و بەتایبەت بارزانیەکان دەتوانن ئەو هێزەی پێ ببەخشن.