ئەرسین تاهیر لە ساڵی 2007 و دەنیز مەتینیش لە ساڵی 2015دا تێکەڵ بە ڕیزی گەریلاکانی پەکەکە ببوون.
پەکەکە ناسنامەی 2 گەریلای دیکەی خۆی ئاشکرا کرد کە ماوەی 7 ساڵە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تازە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان بە بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی دەگەیەنێت.
هەپەگە باڵی سەبازیی پەکەکە، ڕۆژی پێنجشەممە 3ی ئۆکتۆبەری 2024، ناسنامەی 2 گەریلای دیکەی خۆی ئاشکرا کرد کە یەکێکیان کچە گەریلایە و لە ڕێکەوتی 4ی ئەیلوولی 2017، لە هەرێمی “زاپ”ی باشووری کوردستاندا کەوتبوونە بەر هێرشی دەوڵەتی تورک و گیانیان لەدەستدابوو.
هەپەگە پاش تێپەڕبوونی 7 ساڵ، تازە هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو گەریلایانە بۆ بنەماڵەکانیان و ڕای گشتی کوردستان ئاشکرا دەکات.
هەپەگە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:
1ـ ئەرسین تاهیر خەڵکی وان.
2ـ دەنیز مەتین خەڵکی شێرناخ.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە، ئەرسین تاهیر لە ساڵی 2007 و دەنیز مەتینیش لە ساڵی 2015دا تێکەڵ بە ڕیزی گەریلاکانی پەکەکە ببوون.
پەکەکە ڕۆژانە ناسنامەی پۆلێک لە لاوانی کورد لە میدیاکانی خۆیدا بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵان و مانگەکانی ڕابردوودا لە شەڕێکی بی ئاکامدا بەکوشتنی داون و دوای تێپەڕینی ماوەیەکی زۆر ئەوجا هەواڵەکایەن ڕادەگەیەنێت. بەپێی زانیاریەکانی پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە سەدان لاوی کورد هەن کە پەکەکە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان دەشارێتەوە.