پەکەکە هەموو ڕۆژێک لاوانی کورد دەکات بە قوربانی “کۆمەڵگە گەنیوەکەی” ئۆجەلان

پەکەکە هەموو ڕۆژێک لاوانی کورد دەکات بە قوربانی"کۆمەڵگە گەنیوەکەی" ئۆجەلان

پەکەکە: ئەو 2 کچە گەریلایە میلیتان و فیدایی ئاپۆ بوون و لە پێناو ئاپۆدا بوونەتە قوربانی!

پەکەکە ناسنامەی 2 کیژۆڵەی دیکەی کوردی ئاشکرا کردووە کە ئەوانیشی وەکوو هەزاران لاوی دیکەی کورد فیدای تێز و پرۆژە گەنیوەکانی ئاپۆ بەناوی “نەتەوە و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و برایەتی گەلان” کردووە.

پەکەکە ئەو دوو کچە گەریلایەشی بە ناوەکانی “ریما عەلی” و “میدیا وەلید” کە خەڵکی تل تەمر و عەفرین بوون، لە ڕێکەوتی 10ی تیرمانگی ساڵی ڕابردوو (2024)دا لە زاپ بە کوشتنی داون و تازە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیانی ئاشکرا کردووە.

پەکەکە لە ستایشی ئەو 2 کچە گەریلایەشدا وەکوو زۆرێک لە هەڤاڵەکانیان بە میلیتان و فیدایی ئاپۆ ناوی بردوون و دەڵێ لە پێناو ئاپۆدا بوونەتە قوربانی!

گەنجانی کورد بۆ پەکەکە وەک گوللـەی ناو لوولەی تفەنگ بوون و ئەوانی وەک بەرخ لە شەڕێکی بێهودەدا کردە قوربانی، ئەو حیزبە منداڵانی کوردی بە ناوی کوردستانی شیرینەوە فریو دەدا، سەرەتا ڕەوانەی مەرگی دەکردن و دواتریش بە خوێنەکەیانەوە بانگەشە بۆ خۆی دەکات.

پەکەکە ڕۆژانە وێنەی پۆلێک لە کچ و کوڕانی لاو بڵاودەکاتەوە کە لە ساڵ و مانگەکانی ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە و هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان لە ڕای گشتی و بنەماڵەکانیان شاردراوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە هەزاران کیژ و کوڕی لاو هەن کە لە ڕابردوودا بەهۆی پەکەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەو حیزبە تا ئێستا ناسنامەکەیانی ئاشکرا نەکردوە.

پوستێن ھەمان بەش