وتەبێژەکەی پژاک ڕوونی نەکردۆتەوە کە ئەوان دەتوانن چ جۆرە پاراستنێک پێشکەش بە گەلەکەیان بکەن کە دەتوانێ لە مووشەکی بالستیک و فڕۆکەی F-35 بیانپارێزێت.
زاگرۆس ئەندەریاری، وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پژاک، سەبارەت بە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل لەگەڵ میدیای “ANF”ی پەکەکە قسەی کرد و گوتی: “بەرگری لە گەلەکەمان دەکەین، لە هەموو ڕوویەکەوە ئامادە و ڕێکخراوین.”
وتەبێژی پژاک ڕۆژی سێشەممە 17/6/2025، ئێمە لایەنێک نین لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران و گوتی: “بەرگری لە گەلەکەمان دەکەین و بێ پاراستن و تەنهای ناکەین. لە هەموو ڕوویەکەوە ئامادەین، بە ڕێکخستنین و توانای ئەوەمان هەیە پاراستنی کۆمەڵایەتی خۆمان بکەین.”
ئەگەرچی وتەبێژی پژاک جەختی کردۆتەوە کە بەرگری لە گەلەکەیان دەکەن بەڵام ڕوونی نەکردۆتەوە کە ئەوان دەتوانن چ جۆرە پاراستنێک پێشکەش بە گەلەکەیان بکەن کە دەتوانێ لە مووشەکی بالستیک و فڕۆکەی F-35 بیانپارێزێت.
ئەو پاراستنەی کە پژاک باسی لێوە دەکات، ڕێژیمی ئێران بە تەواوی چەکە قورسەکانیەوە بە مووشەکی بالستیک و سیستەمی بەرگری ئاسمانی و درۆن و فڕۆکەی جەنگییەوە هەتا ئەمڕۆ نەیتوانیوە خۆی و تاران بپارێزێت.