سەرۆک بارزانی پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری کاروباری کونسوڵخانەی دەوڵەتیی ئیمارات لە هەولێر کرد

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری کاروباری کونسوڵخانەی دەوڵەتیی ئیمارات لە هەولێر کرد

لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە دۆستایەتی و پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کردەوە.

سەرۆک بارزانی و هەڵسووڕێنەری کاروباری کونسوڵخانەی دەوڵەتیی ئیمارات لە هەولێر، جەختیان لە دۆستایەتی و پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کردەوە.

ئەمڕۆ  سێشەممە 17ـی حوزەیرانی 2025، لە سەلاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە خاتوو شیخە بشیر فرحان هەڵسووڕێنەری کاروباری کونسوڵخانەی دەوڵەتیی ئیمارات لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا هەردوولا جەختیان لە دۆستایەتی و پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیمارات کردەوە. هەروەها سەرۆک بارزانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی سەرکردایەتیی ئیماراتی ڕاگەیاند لە پاڵپشتیکردنی هەرێمی کوردستان لە قۆناغە جیاجیاکاندا.

بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

پوستێن ھەمان بەش