ڕۆژی پێنجشەممەی، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر بارەگای دەم پارتی لە ئیدر و 8 کەسیان دەستبەسەرکرد.
محەممەد سەلچووک، هاوسەرۆکی پارێزگای “ئیدر”ی رێکخستنەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و 2 کەسی دیکە لە پارێزگای ئیدری باکووری کوردستان بە بڕیاری دادگە خرانە زیندانەوە.
رۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی 10ـی تشرینی یەکەم، هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵیانکوتایە سەر بارەگای دەم پارتی لە شاری ئیدر و محەممەد سەلچووک و 7 کەسی دیکەیان دەستبەسەرکرد.
ئێوارەی رۆژی شەممە 12ـی ئەیلوول، دوای کۆتاییهاتنی لێکۆڵینەوەکان، ئەو هەشت کەسە دادگایی کران.
بەپێی زانیاریەکان 5 کەسیان بە مەرجی دادوەری ئازاد کران و محەممەد سەلچووک و دوو کەسی دیکە بە تۆمەتی “ئەندامیێتی پەکەکە” و، “هاوکاریکردنی پەکەکە” سزای زیندانیکردنیان بەسەر سەپێندرا.
دوای کۆتاییهاتنی دانیشتنی دادگا، ئەو 3 کەسە ڕەوانەی زیندان کران.
شایانی باسە پۆلیسی تورکیا لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداویکدا کە لە ساڵی 2015 روویدابوو و لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکدا 13 پۆلیسی تورک کوژرابوون، هەڵیانکوتایە سەر بینای دەم پارتی لە ئیدر و محەممەد سەلچووک، هاوسەرۆکی پارتەکەیان لەو پارێزگایە، دەستبەسەر کرد.