شەڕی غەززە وایکردووە میلیشیاکانی سەر بە ئێران، دەستوەردان لە ناوچەکە بکەن و شەڕەکە فراوان بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 28/10/2024، بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند “هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی سەربازی لە باکووری ئیسرائیل.”
بەرەی مقاوەمە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند “بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردووەتە سەر خاڵێکی سەربازی لە باکووری ئیسرائیل.”
بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، هەڵمەتەکانی لە دژی ئیسرائیل بە خێرایی پشتڕاست کردەوە.
گرووپە میلیشیا عێراقییەکان کە خۆیان بە ناوی بەرەی مقاوەمە ناساندووە، لە لیواکانی حزبوڵلا، سەیدوشوهەدا و بزووتنەوەی نوجەبا و چەن تاقمێکی دیکە پێک دێن.
ماوەی زیاتر لە ساڵێکە و دوای هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ـی ئۆکتۆبەری 2023دا، ئەو وڵاتە لە کەرتی غەززە شەڕ دژ بە حەماس بەڕێوە دەبات.
شەڕی غەززە وایکردووە میلیشیاکانی سەر بە ئێران، دەستوەردان لە ناوچەکە بکەن و شەڕەکە فراوان بێت.