سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سووریا دەستنیشانکرا

سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی سووریا دەستنیشانکرا

ئەنەس خەتاب پێشتر بە “ئەبو ئەحمەد حدود” دەناسرا و ناوی لە لیستی ئەو کەسانەدایە کە ئەمریکاوە سزای دابوون.

ئەنەس خەتاب وەک سەرۆکی ڕێکخراوی ئیستیخباراتی گشتیی سووریا دەستنیشانکرا.

ئەنەس خەتاب یەکێکە لە کەسە هەرە نزیکەکانی ئەحمەد ئەل ـ شەرع (ئەبوو محەممەد جۆلانی) سەرۆکی هەیئەی تەحریر ئەل ـ شام و سەرۆکی ئیدارەی نوێی سوریا.

خەتاب تەمەن 37 ساڵ، لە شارۆچکەی جیروودی سەر بە گوندەوارەکانی دیمەشقی پایتەختی سووریا لەدایک بووە، پێشتر بە “ئەبو ئەحمەد حدود” دەناسرا.

خەتاب کە لە ساڵی 2013دا یەکێک بوو لە پاسەوانەکانی ئەحمەد شەرع و لە ساڵی 2014دا ناوی چووە ناو لیستی ئەو کەسانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە سزا درابوون.

پوستێن ھەمان بەش