“ئەگەر دەسپیشخەرییەکەی باخچەلی بە شێوەیەکی بێلایەنانە و بەپێی پاشخانێکی بەرفراوان هەڵسەنگێندرێت، بەسوودتر دەبێت”.
ڕەجەب ئەردۆغان سەبارەت بە بانگەوازەکەی دەوڵەت باخچەلی بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایگەیاند، “ئێمە لەو باوەڕەداین کە پێویستە هەڵسەنگێندرێت”.
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە، لە ڕێکەوتی 1ی ئەم مانگە سڵاوی لە ئەندامانی “پارتی دەم” کردبوو و دەستی لەگەڵ دابوونەوە و لە 22ی مانگیشدا ڕایگەیاند، پێویستە عەبدوڵڵا ئۆجالان لە پەرلەمانی تورکیا قسە بکات و پەکەکە تەسفیە بکات.
ڕەجەب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە مەراسیمی یادی 101 ساڵەی کۆماری تورکیادا لەسەر ئەو بابەتە قسەی کرد دەستنیشانی کرد کە لە ناوچەکەدا “رووداوی مێژوویی” ڕوودەدەن لە درێژەدا گوتی: “پێویستە لە زووترین کاتدا کێشە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکان چارەسەر بکەین”.
“ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەگەر ئەو نزیکایەتیانەی کە لە ژێر سەرکردایەتی هاوبەشەکەمان لە هاوپەیمانەتی جمهووردا هاتوونەتە ئاراوە، بە شێوەیەکی بێلایەنانە و بەپێی پاشخانێکی بەرفراوان هەڵسەنگێندرێن، بەسوودتر دەبێت. ئەم لێکنزیکبوونەوەیە پێویستیی حیکمەتی کۆنی دەوڵەت و عیرفانی هەزاران ساڵەیە”.
ئەردۆغان لە وتارەکەیدا وەبیری هێنایەوە کە پەرلەمانی تورکیا لە کورد، تورک، عەلەوی و سوننە پێکهاتووە.