جارێکی دیکە دیداری ئۆجەلان لەگەڵ بنەماڵەکەیدا قەدەغە کرا

جارێکی دیکە دیداری ئۆجەلان لەگەڵ بنەماڵەکەیدا قەدەغە کرا

“عۆمەر ئۆجەلان” برازای “ئۆجەلان” و پەرلەمانتاری “دەم پارتی”، لە 23ی ئۆکتۆبەردا چاوی بە ئۆجەلان کەوتبوو.

پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕایانگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی بەندیخانەی ئیمرالی، دیداری ئۆجەلانی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بۆ ماوەی 3 مانگی دیکە قەدەغە کردووە.

سەندیکای مافناسیی سەدە ڕایگەیاند، بە ئامانجی دیدار لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە، داواکارییان پێشکەش بە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی بورسا کردووە، بەڵام داواکاری گشتی ڕایگەیاندووە کە لە ڕێکەوتی 16ی ئۆکتۆبەردا سزایەکی نوێی قەدەغەکردنی دیداری ئۆجەلان لەگەڵ بنەماڵەکەیدا پەسند کراوە.

ئەمە لەکاتیکدایە کە “عۆمەر ئۆجەلان” برازای “عەبدوڵڵا ئۆجەلان” و پەرلەمانتاری “دەم پارتی”، دوای 43 مانگ توانیبووی لە 23ی ئۆکتۆبەردا چاوی بە ئۆجەلان بکەوێت و لەگەڵی کۆببێتەوە.

دوای دیدارەکەی 23ی ئۆکتۆبەر، هەتا ئێستا 2 جار بە مەبەستی دیداری نوێی بنەماڵە و پارێزەران لەگەڵ ئۆجەلان، داواکاری پێشکەش کراوە، بەڵام هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە.

پوستێن ھەمان بەش