دووەم دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسیەی كوشتنی “نارین گوران” به‌ڕێوه‌ده‌چێت

دووەم دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسیەی كوشتنی"نارین گوران" به‌ڕێوه‌ده‌چێت

تەرمی نارین گورانی تەمەن هەشت ساڵ، لە 8ی ئەیلوولی 2024دا لە گوندی چلوویێ سەر بە ئامەد دۆزرایەوە.

دووه‌مین دانیشتنی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی كوشتنی نارین گوران لە دادگای تاوانە قورسەکانی “ئامەد”ی باکووری کوردستاندا بەڕێوەدەچێت.

کاتژمێر 09:00ـی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 26/12/2024، دووه‌مین دانیشتنی دادگاییكردن له‌سه‌ر دۆسیه‌ی “نارین گوران”ی ته‌مه‌ن 8 ساڵان لە دادگای شاری “ئامەد”ی باکووری کوردستان ده‌ستی پێكرد. بڕیاره‌ دادگای ئامەد بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كان بدات، كه‌ پێك هاتوون له‌ دایكی نارین گوران بەناوی “یوکسەل گوران” و برایەکی بەناوی “ئەنەس گوران” و مامەکەی بە ناوی “سەلیم گوران” و دراوسێیەکیان  بەناوی “نەوزاد بەختیار”.

به‌هۆی هه‌ستیاری دۆسیه‌كه‌ 50 پارێزەر لە تورکیا و باکووری کوردستان و ژمارەیەک پەرلەمانتاری دەم پارتی لە كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دادگاییه‌كه‌ له‌ هۆڵی دادگا ئامادە دەبن.

نارین گورانی هەشت ساڵ، لە ڕێکەوتی 21ی تەباخی 2024دا لە گوندی چلوویێ سەر بە ئامەد بێسەرشوێن بوو و لە رێکەوتی 8ی ئەیلوولدا تەرمەکەی لە چەمێکی گوندەکە دۆزرایەوە.

بەپێی ڕاگەیاندراوی داواکاری گشتیی ئامەد، دوای سزای زیندانی هەتا هەتایی بۆ هەر 4 تاوانبارەکە کراوە.

پوستێن ھەمان بەش