ئەندامێکی ئەنەکەسە لە قامیشلۆ ئازاد کرا

ئەندامێکی ئەنەکەسە لە قامیشلۆ ئازاد کرا

ڕەمەزان حاجی لە ڕێکەوتی 29ی تەمووز لە شاری قامیشلۆ دەستبەسەر کرابوو.

ئەندامێکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە) دوای 5 مانگ لە زیندانی شاری قامیشلۆ ئازاد کرا.

پێگەی ئەنەکەسە ئەمڕۆ پێنجشەممە 26/12/2024 ڕایگەیاند کە ئەندامیکیان بەناوی “ڕەمەزان حاجی” لە زیندانیکی بەڕیوەبەریی خۆسەر ئازاد کراوە.

ڕەمەزان حاجی لە ڕێکەوتی 29ی تەمووز لە شاری قامیشلۆ دەستبەسەر کرابوو و چارەنووسی نادیار بوو.

سەرکردایەتی ئەنەکەسە پێشوازیی لە ڕەمەزان حاجی کرد. سلێمان ئۆسۆ سەرۆکی گشتیی ئەنەکەسە و محەممەد ئیسماعیل سکرتێری پارتی دیموکراتی کوردستان- سوریا (پدەکە-سە) لە شاری قامیشلۆ پێشوازییان لە رەمەزان حاجی کرد.

ڕەمەزان حەجی، باوکی دوو پێشمەرگەی “ڕۆژ”ـە و خەڵکی گوندی مەشووق-ی سەر بە شاری قامیشلۆیە و هاوکات ئەندامی خۆجێی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا (ئەنەکەسە)یە لە تربەسپیێ.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر فەیسەڵ قادری ئەندامێکی پارتی یەکێتیی کوردستانی سوریا (یەکێک لە حیزبەکانی ناو ئەنەکەسە) لە شاری قامیشلۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی بەڕیوەبەریی خۆسەرەوە دەستبەسەر کرابوو.

پوستێن ھەمان بەش