تورکیا: “هێرشەکانمان بە چڕی بەردەوام دەبن”.
دەوڵەتی تورک ڕایگەیاندووە کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 20 شەڕڤانی یەپەگە لە ڕۆژئاڤای کوردستان و گەریلایەکی پەکەکە لە باشووری کوردستان لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەو وڵاتەدا گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەو وڵاتە بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، 20 گەریلای یەپەگە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.
لە هەمان کاتدا ئیدیعاشی کردووە کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانیەکانی ئەو ولاتەدا بۆ سەر باشووری کوردستان، گەریلایەکی پەکەکە کراوەتە ئامانجو گیانی لەدەستداوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی دەوڵەتی تورکدا هاتووە، کە “هێرشەکانی ئەو وڵاتە بە چڕی بەردەوام دەبن”.