هەواڵگری سویسرا: پەکەکە لە سویسرا بە نهێنی چالاکیی “تیرۆریستی” بەڕێوە دەبات

هەواڵگری سویسرا: پەکەکە لە سویسرا بە نهێنی چالاکیی"تیرۆریستی" بەڕێوە دەبات

دامەزراوە کلتوورییەکانی نزیک لە پەکەکە، “پەنابەرانی کورد”ی نوێ ڕادەکێشن و هەوڵدەدەن لە پێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیاندا بەکاریان بهێنن.

دەزگای هەواڵگری فیدراڵی سویسرا بڵاویکردەوە، پەکەکە لە سویسرا و وڵاتانی دیکە بەنهێنی پارە کۆدەکاتەوە و پڕوپاگەندە ئەنجام دەدات و کەمپی مەشقی “تیرۆریستی” ڕێکدەخات و نوێنەرایەتی و دامەزراوەکانی تورکیا وەک مزگەوت و شوێنە لۆکاڵیەکان دەکرێ لە ئامانجە پۆتانشیەڵەکانی پەکەکە بن.

دەزگای هەواڵگری فیدراڵی سویسرا دوایین ڕاپۆرتی خۆی لەژێر ناوی “ئاسایشی سویسرای 2024” بڵاوکردەوە. لە ڕاپۆرتەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی کە پەکەکە لە ئەورووپا دریژە بە چالاکییەکانی دەدات.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، “پەکەکە بە نهێنی پارە کۆدەکاتەوە، پڕوپاگەندە دەکات و کەمپی مەشقی “تیرۆریستی” لە سویسرا ڕێکدەخات”.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش دەستنیشان کراوە کە پەکەکە بەدوای گەنجاندا دەگەڕێت بۆ ئەوەی لە داهاتوودا دژی سوپای تورکیا شەڕیان پێبکات.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، دامەزراوە کلتوورییەکانی نزیک لە پەکەکە، “پەنابەرانی کورد”ی نوێ ڕادەکێشن و هەوڵدەدەن لە پیناو ئامانج و بەرژەوەندییەکانی خۆیاندا بەکاریان بهێنن.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە نوێنەرایەتی و دامەزراوەکانی تورکیا وەک مزگەوت و شوێنە لۆکاڵەکان لە ئامانجە پۆتانشیەڵیەکانی پەکەکە دەبن.

پوستێن ھەمان بەش