دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهۆ و گالانت دەرکرد

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ناتانیاهۆ و گالانت دەرکرد

دادگاکە جگە لە نەتانیاهۆ و گالانت، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرکردەیەکی حەماسیش دەرکردووە.

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، وەزیری پێشووی بەرگریی ئەو وڵاتە و بەرپرسێکی حەماس، دەرکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 21/11/2024، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، بە تومەتی “تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە غەززە،” فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و یواڤ گالانت، وەزیری پێشووی بەرگریی ئەو وڵاتە دەرکرد.

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەش کردووە “هۆی لۆژیکی هەن بۆ ئەوەی بڵێین ناتانیاهۆ و گالانت سەرپەرشتیی هێرشەکانی دژی خەڵکی مەدەنییان کردووە و برسییەتییان وەکوو چەک بەکار هێناوە.”

دادگاکە پێی وایە “دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی ناتانیاهۆ و گالانت، لە بەرژەوەندیی قوربانییەکاندایە.”

جگە لە نەتانیاهۆ و گالانت، دادگای تاوانی نێودەوڵەتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرکردەیەکی حەماسیش بە ناوی “محەممەد زێف” دەرکردووە.

پوستێن ھەمان بەش