ئەو گەریلایانە لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکدا لە ساڵی 2018دا بۆ سەر باشووری کوردستان کراونەتە ئامانج.
پەکەکە ناسنامەی 4 گەریلای دیکەی خۆ ئاشکرا دەکات کە 6 ساڵ لەوەپێش بەکوشتنی داون و گیانلەدەستدانەکەیانی لە بنەماڵەکانیان شاردۆتەوە.
هەپەگە، باڵی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی نۆڤەمبەری 2024، ناسنامەی 4 گەریلای دیکەی خۆی ئاشکرا کرد کە لە هێرشێکی دەوڵەتی تورکدا لە مانگەکانی کانوون و تەمووزی ساڵی 2018دا بۆ سەر باشووری کوردستان کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.
پەکەکە پاش تێپەڕبوونی 6 ساڵ تازە هەواڵی گیانلەدەستدانی ئەو گەریلایانە بۆ بنەمالەکانیان و ڕای گشتی بڵاو دەکاتەوە.
هەپەگە ناسنامەی ئەو گەریلایانەی بەمشێوەیە ڕاگەیاندووە:
1ـ عالیە عیسازادە، بەکۆدناوی “مزگین ئوموت”، خەڵکی پارێزگای “ئورمیە”ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
2ـ سەردار بایارە بە کۆدناوی “خوێنڕێژ جوودی”، خەڵکی پارێزگای “شێرناخ”ی باکووری کوردستان.
3ـ سلێمان چەلیک، بە کۆدناوی “کەنداڵ دێرک”، خەڵکی پارێزگای “مێردین”ی باکووری کوردستان.
4ـ سەرهات گوزەلە، بە کۆدناوی “باگەر فارقین”، خەڵکی پارێزگای “ئامەد”ی باکووری کوردستان.
پەکەکە ڕۆژانە ناسنامەی پۆلێک لە لاوانی کورد لە میدیاکانی خۆیدا بڵاو دەکاتەوە کە لە ساڵان و مانگەکانی ڕابردوودا لە شەڕێکی بی ئاکامدا بەکوشتنی داون و دوای تێپەڕینی ماوەیەکی زۆر ئەوجا هەواڵەکایەن ڕادەگەیەنێت. بەپێی زانیاریەکانی پێگەی “دارکا مازی” هێشتا بە سەدان لاوی کورد هەن کە پەکەکە هەواڵی گیانلەدەستدانەکەیان دەشارێتەوە.