گەلی کوردستان هەم پشتیوانی لە بیروبۆچوونەکانی نەجات زانیار دەکەن و هەمیش بەرەنگاری هەڕەشەی نەیاران دەبنەوە.
لەم دواییانەدا ڕەگەزپەرستانی تورک ئەو کەسانە دەکەنە ئامانج کە بە تێڕوانینی کوردستانیبوونی خۆیان لە کۆمەڵگای کوردیدا پێشدەکەون. یەکێک لەو ناوانە، پارێزەر “نەجات زانیار”ـە، کە بە کەسایەتی سیاسی و ڕۆشنبیریی خۆی دەردەکەوێت.
نەجات زانیار کە پێشتر بەهۆی تێڕوانینەکانی لە سۆشیال میدیادا بووەتە ئامانجی تورکە ڕەگەزپەرستەکان و کوردانی ئەتەگراسیۆجی، ئەمجارەیان بەهۆی بابەتێکی لەژێر ناوی “ڕۆژهەڵات (کوردستان) هی ئێمەیە، ڕۆژئاڤا هی هەموویانە”، کە لە ڕووداودا بڵاو کرایەوە، لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن ڕەگەزپەرستانی تورکەوە کرایە ئامانج.
نەجات زانیار لە وتارەکەیدا کە لە ڕێکەوتی 9ی ئەم مانگە لە “ڕووداو” بڵاویکردۆتەوە، سەبارەت بەو گەلانە کە لە تورکیادا بەتورک کراون و ڕوانگەی دوژمنکارانەی ئەو گەلانە بەرامبەر بە کورد کە بە “ڕۆژهەڵات” پێناسەیان کردووە، نووسیویەتی. زانیار سەبارەت بە ئاسمیلەنەبوونی کوردان بە پێی ڕێژەی گەلانی دیکە کە بەتورک کراون گوتبووی: “بەڵام سەرەڕای هەموو ئەمانە، ڕۆژهەڵاتییەکان خۆیان وەک کورد پێناسە کرد. سیاسەتی بە تورک کردن کە نزیکەی دوو سەدەیە هەوڵی بۆ دەردرێت، ئیفلاسی کرد و مایەپووچ بوو. ئەگەر ناوەکەی ڕۆژهەڵاتیش بێت، کوردستان بە دانیشتوان و کولتوورە هۆمۆژەنەکەیەوە، بۆ هەتاهەتایە وڵاتی کوردانە”.
زانیار لە بارەی کێشەی کورد و تورکیشەوە دەڵێت: “کورد خاوەنی کوردستانە و هاوبەشی تورکیان. ڕۆژهەڵات هی ئێمەیە، ڕۆژئاوا هی هەموومانە. ئەمانە شتگەلێک نین کە لەگەڵ یەکتردا ناکۆکییان هەبێت، بەڵکو شتگەلێکن کە یەکتر بەهێز دەکەن”. بەم قسەیەی دەستنیشانییەکی گرنگی کردبوو. دوای ئەم وتارە ڕۆشنبیرانەو نەتەوەپەروەرانەیە، لە ڕێگەی پیلانگێڕییەکی ناوەندییەوە لەلایەن تورکەکانەوە هەڕەشەی کوشتن لە نەجات زانیار دەکرێت.
هەروەها گەلی کوردستانیش هەم پشتیوانی لە بیروبۆچوونەکانی نەجات زانیار دەکەن و هەمیش بەرەنگاری هەڕەشەی نەیاران دەبنەوە.