لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمڕۆی دەوڵەتی تورکدا، 8 گەریلای یەپەگە و پەکەکە گیانیان لەدەستداوە

لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمڕۆی دەوڵەتی تورکدا، 8 گەریلای یەپەگە و پەکەکە گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی بەرگری دەوڵەتی تورک: شەڕی ئێمە دژ بە پەکەکە بەردەوام دەبێت.

لە هێرشەکانی ئەم دواییەی دەوڵەتی تورکدا بۆ سەر پەکەکە لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، 8 گەریلای دیکەی یەپەگە و پەکەکە گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی ئانادۆڵ، زمانحاڵی فەرمیی دەوڵەتی تورک، ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی نۆڤەمبەری 2024دا، لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستاندا هێرشیان دژ بە جموجۆڵ و چالاکییەکانی پەکەکە و یەپەگە ئەنجامدراوە.

لە هێرشەکەدا 4 گەریلای پەکەکە لە باشووری کوردستان و لە ڕۆژئاواشدا 4 شەڕڤانی یەپەگە کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی بەرگری دەوڵەتی تورک دەربارەی هێرشەکان ڕایگەیاندووە، شەڕی چەکدارانیان لە دژی پەکەکە بەردەوام دەبێت.

پوستێن ھەمان بەش