پۆلیسی تورکیا ڕۆژی دووشەممە 18/11/2024، هەڵیکوتابووە سەر بینای “پارتی دەم” لە شاری ئەسەنیورت”.
“ڕۆژدا یەڵماز و عەبدوڵڵا ئارنان” هاوسەرۆکانی “پارتی دەم” (DEM) لە ئەسەنیورت، دەستبەسەر کران.
پۆلیسی تورکیا دوێنێ هەڵیکوتایە سەر بینای “پارتی دەم” لە شاری ئەسەنیورت لە ئەستەنبوڵ و بە زۆر دەرگای بیناکەیان شکاند.
دوای دەستبەسەرداگرتنی بیناکە، داوا لە هەردوو هاوسەرۆکانی ئەسەنیورتی “دەم پارتی” ڕۆژدا یەڵماز و عەبدوڵڵا ئارنان، کرابوو کە بۆ وەرگرتنی ئیفادە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەمنیەی ئیستەنبووڵ بکەن.
یەڵماز و ئارنان بۆ وەرگرتنی ئیفادە ڕۆیشتبوونە بەڕیوەبەرایەتیی ئەمنیەی ئەستەنبوڵ و لەوێ دەستبەسەر کرابوون.
“پارتی دەم” لە ڕێکەوتی 16ی نۆڤەمبەردا بۆ ئیدانەکردنی دانانی قەییۆم، خۆپیشاندانێکیان لە ناوچەکە ڕێکخستبوو و ژمارەیەکی زۆر خەڵک تێیدا بەشدارییان کردبوو.