پۆلیسی تورکیا هەڵمەتی دەستبەسەرکردنی چەندین کەسیان لە ئامەد، مێردین، شێرناخ و ئەستەنبوڵ، بەڕێوە برد.
هێزەکانی پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر ماڵی چەنگیز دوندار، هاوسەرۆکی شارەوانیی پەیاس و دەستبەسەریان کرد. هاوکاتپۆلیسی دەوڵەتی تورک چەندین کەسی دیکەیان لە ئامەد، مێردین، شێرناخ و ئەستەنبوڵ دەستبەسەر کرد.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا دانی سبەینێی ئەمڕۆ سێشەممە، لە ئامەد هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ و لە ئەنجامدا چەنگز دوندار سەرۆکی شارەوانیی پەیاس چەندین کەسی دیکەیان دەستبەسەر کرد.
چەنگیز دوندار، سەرۆکی شارەوانیی پەیاس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڕایگەیاند، پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و ئامادەکاری دەکات بۆ دەستبەسەرکردنی و دواتریش دەرکەوت کە چەنگیز دوندار لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستبەسەر کراوە.
هەروەها ڕاگەیەندرا کە هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵمەتی دەستبەسەرکردنی چەندین کەسیان لە شارەکانی ئامەد، مێردین، شێرناخ و ئەستەنبوڵ، بەڕێوە بردووە چەندین کەسیان دەستبەسەر کردووە کە “ڕۆزا مەتینا” سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسی میزۆپۆتامیا، دەرهێنەر “ئاردین دیرێن” و ڕۆژنامەنووس “ئەحمەد سومبول”یشیان تێدا بوون.