لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورکدا، 7 شەڕڤانی دیکەی یەپەگە گیانیان لەدەستداوە

لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورکدا، 7 شەڕڤانی دیکەی یەپەگە گیانیان لەدەستداوە

سوپای تورک و میلیشیا داگیرکەرەکانی بەکرێگیراوی تورکیا، هێزەکانی “یەپەگە و هەسەدە”یان کردۆتە ئامانج.

لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی دەوڵەتی تورکیادا، ئەمڕۆ 7 شەڕڤانی دیکەی یەپەگە لە ڕۆژئاڤای کوردستان، کرانە ئامانج و گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی ئانادۆڵ، زمانحاڵی فەرمیی دەوڵەتی تورک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 25/11/2024، سوپای تورکیا و میلیشیا داگیرکەرەکانی بەکرێگیراوی تورکیا، جەولە و جمووجۆڵی هێزەکانی “یەپەگە و هەسەدە”یان لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا کردۆتە ئامانج.

تورکیا ئیدیعای کردووە کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا، 7 گەریلای یەپەگە، باڵی سەربازیی پەکەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، گیانیان لەدەستداوە.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕۆژی یەکشەممە 24ی نۆڤەمبەر بڵاویکردبۆوە، کە لە ئەنجامی تۆپباران کردنی گوندی “حەلیسە” لەلایەن دەوڵەتی تورک و میلیشیاداگیرکەرەکانەوە، کۆچبەرێکی تەمەن 40 ساڵانی خەڵکی عەفرین شەهید بووە و سێ منداڵی تەمەن 9 و 13 و 14 ساڵانیش بە سەختی بریندار بوون.

پوستێن ھەمان بەش