لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی تورکیا، کۆچبەرێکی خەڵکی عەفرین شەهید و 3 منداڵیش بریندار بوون

لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی تورکیا، کۆچبەرێکی خەڵکی عەفرین شەهید و 3 منداڵیش بریندار بوون

“تۆپبارانەکە ئەو ناوچانەی کردۆتە ئامانج کە هێزە کوردییەکان و هێزەکانی ڕژێمی سووریایان تێدا جێگیرکراون”.

لە ئەنجامی تۆپباران کردنی گوندێکی باکووری شاری حەلەب لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، هاوڵاتییەکی سڤیل گیانی لەدەستدا و 3 منداڵیش بریندار بوون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی ئەرتەشی تورکیا و میلیشیا داگیرکەرەکانی بەکرێگیراوی دەوڵەتی تورک بۆ سەر گوندی “حەلیسە”، کۆچبەرێکی تەمەن 40 ساڵی خەڵکی عەفرین شەهید بووە و 3 منداڵی تەمەن 9، 13 و 14 ساڵانیش بە سەختی برینداربوون.

ڕوانگەکە دەستنیشانیشی کردووە کە تۆپبارانەکە گوندەوارەکانی باکووری حەلەب و ئەو ناوچانەی کردۆتە ئامانج کە هێزە کوردییەکان و هێزەکانی ڕژێمی سووریایان تێدا جێگیرکراون.

شایانی باسە ئەو هاووڵاتییەی کە شەهید بووە، خەڵکی ناوچەی “جندرێس”ی هەرێمی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان بووە.

پوستێن ھەمان بەش