سوپای تورکیا 9 شەڕڤانی دیکەی یەپەگە دەکاتە ئامانج

سوپای تورکیا 9 شەڕڤانی دیکەی یەپەگە دەکاتە ئامانج

هەسەدە ناسنامەی 4 شەڕڤانی بڵاو کردۆتەوە کە لە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کۆبانێ و حەسەکە و دێرەزوور گیانیان لەدەستداوە.

سوپای تورکیا لە دوایین هێرشی خۆیدا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بە بیانووی پەکەکەوە، 9 شەڕڤانی دیکەی یەپەگە دەکاتە ئامانج.

ئاژانسی ئانادۆڵ، زمانحاڵی دەوڵەتی تورک، ئەمڕۆ یەکشەممە 24/11/2024، بڵاویکردەوە کە ئەرتەشی تورکیا لە هێرشەکانی دژ بە یەپەگە و هەسەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان، 9 گەریلا کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لەو بارەوە ڕایگەیاندووە: “هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سوریا بە بێ پچڕان بەردەوام دەبێت”.

هاوکات هەر ئەمڕۆ هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) ناسنامەی 4 شەڕڤانی خۆی ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاندووە کە لە هێرشەکانی 21 و 22ی نۆڤەمبەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر ناوچەکانی کۆبانێ و حەسەکە و دێرەزوور گیانیان لەدەستداوە.

پوستێن ھەمان بەش