مەسرور بارزانی و داودئۆغڵو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن

مەسرور بارزانی و داودئۆغڵو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن

داودئۆغڵو جەختی لە گرنگی پێگەی هەرێمی کوردستان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و هەولێر کردەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا، جەختیان لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 24ـی تشرینی دووەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەرمان تۆپچوو، کونسوڵی گشتیی تورکیا ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان و دوایین دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

سەرۆکی پارتی ئاییندە، ئاماژەی بە پێگەی گرنگی هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.

لای خۆیەوە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.

پوستێن ھەمان بەش