ڕۆژهەڵاتی کوردستان… ژنێکی کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەستدا

ڕۆژهەڵاتی کوردستان... ژنێکی کۆلبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارەکانی ئێران گیانی لەدەستدا

هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی سێشەممە 19ی نۆڤەمبەر، لە سنووری “هانەگەرمەڵە” تەقەیان لە پرشنگ کردبوو.

ژنێکی کۆڵبەر تەمەن بە ناوی “پرشنگ قوباد زاهیری”، تەمەن 26 ساڵ و دایکی منداڵێک و خەڵکی ناوچەی نەوسوودی پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارانی ڕێژیمی ئێران گیانی لەدەست دا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ڕاپۆرتە هەواڵێکدا ڕایگەیاندوە کە ڕۆژی هەینی 22/11/2024، ژنێکی کۆڵبەری کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە ناوی “پرشنگ قوباد زاهیری”، خەڵکی هانە گەرمەڵە سەر بە ناوچەی نەوسوودی شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان، بە هۆی سەختی برینەکانییەوە لە ئەنجامی بەرکەوتنی گوللـەی هێزە چەکدراەکانی ئێران لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری کرماشان گیانی لەدەست داوە.

هەنگاو لە زمانی سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاوی کردۆتەوە کە، هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕۆژی سێشەممە 19ی نۆڤەمبەر، لە نزیک ناوچەی سنووریی هانە گەرمەڵە لە پشتەوە تەقەیان لە پرشنگ قوباد زاهیری کردووە و برینداریان کردبوو. ناوبراو دایکی منداڵێک بووە.

جێ ئاماژەیە کە، ئیدریس قوباد زاهیری باوک و هەروەها برایەکی “پرشنگ”، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

پوستێن ھەمان بەش