هێرشەکە لە کاردانەوەی پەلامارەکەی دوێنێی میلیشیاکانی ئێران لە دژی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا کراوە.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ” سێنتکۆم” لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا بۆمبارانی کۆگایەکی هەڵگرتنی چەکیان لە سووریا کە سەر بە میلیشیاکانی لایەنگرانی ئێرانە لە سووریا کرد.
ئاماژەی بەوەش دا، ئەو هێرشە لە کاردانەوەی هێرشەکەی دوێنێی میلیشیاکانی ئێرانە لە دژی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا کرا.
ئەوەشی خستە ڕوو، فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا بۆمبارانکردنی کۆگاکە بۆ کەمکردنەوەی توانای پلاندانان و دەست پێ کردنی هێرشی داهاتوو بۆ سەر هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان، لە ناوچەکەدا کردووە، هەروەها ڕاشیگەیاند، سێنتکۆم ئامادەیە بۆ پشتیوانی کردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی شکستپێهێنانی داعش.