تورکیا: بەرپرسە دەستبەسەرکراوەکەی پەکەک، ناوی لە لیستی داواکراواندا بووە.
دەوڵەتی تورک ئیدیعا دەکات کە هێزەکانی جەندرمەی ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ بەرپرسێکی پەکەکەیان لەکاتی هەڵاتن بۆ وڵاتی یۆنان، دەستبەسەر کردووە.
ئاژانسی ئانادۆڵ، زمانحاڵی فەرمیی دەوڵەتی تورک بڵاویکردۆتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، 26/11/2024، بەرپرسێکی پەکەکە بە ناوی (ک.ا) لەکاتی هەوڵدان بۆ هەڵاتن لە ئەدێرنەوە بۆ وڵاتی یۆنان دەستبەسەر کراوە.
هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ڕایانگەیاندووە کە ئەو بەرپرسەی پەکەکە لە ناوچەی قەدەغەکراودا دەستبەسەر کراوە و ئاماژەشیان بەوە کردووە کە ناوی لە لیستی داواکراوانی دەوڵەتی تورکدا بووە.