“ئیسرائیل ئامانجی گواستنەوەی ململانێکانە بۆ ئێران، پێویستە ژیرانە مامەڵە بکەین بۆ ئەوەی نەکەوینە ناو ئەم تەڵەیە و بەشێوەیەکی خراپ وەڵام نەدەینەوە.”
عەلی لاریجانی، ڕاوێژکاری باڵای عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران ڕایگەیاند “تاران خۆی بۆ وەڵامدانەوەی ئیسرائیل ئامادە دەکات.”
عەلی لاریجانی بە ئاژانسی هەواڵی ‘تەسنیم’ـی ئێرانی ڕاگەیاند “پەیامێکی گرنگی لە عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئیسلامیی ئێران، بە بەشار ئەسەد سەرۆکی سووریا و نەبی بەڕی سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان گەیاندووە، کە تیایدا باس لە پرسەکانی پەیوەست بە دۆخی ئێستای هەر دوو وڵات کردووە.”
لاریجانی، ئاماژەی بەوەش دا “پەیامەکە بیرۆکە و چارەی لەخۆ گرتووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستا.” بەڵام ڕەتی کردەوە وردەکارییەکانی دیکە ئاشکرابکات.
ئاماژەی بەوەش کرد “پەیامەکە وەڵامێکی ئەرێنی وەرگرتووە، هیوای خۆی دەربڕی کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی ئەو چارانەی کە پێشنیارکراون و بەردەوامبوون لە ڕێگاکە بە شێوەیەکی بەردەوام.”
پێشتر لاریجانی لە لێدوانێکیدا ڕایگەیاندبوو “ئیسرائیل ئامانجی گواستنەوەی ململانێکانە بۆ ئێران، پێویستە ژیرانە مامەڵە بکەین بۆ ئەوەی نەکەوینە ناو ئەم تەڵەیە و بەشێوەیەکی خراپ وەڵام نەدەینەوە.”
ئاماژەی بەوەش کرد “جوڵە و کاردانەوەکانمان لەڕووی ستراتیژییەوە دیاری کراون، بۆیە دەبێت خۆمان بەدوور بگرین لەهەر وەڵامدانەوەیەکی سۆزداری یان خراپ بیرکردنەوە.”