سەربازە ئەمریکییەکان خۆیان بۆ شەڕ لە عێراق ئامادە دەکەن

سەربازە ئەمریکییەکان خۆیان بۆ شەڕ لە عێراق ئامادە دەکەن

“تەنها لە ماوەی یەک ڕۆژدا، 4 کاروانی لۆجستی و خۆراک گەیشتوونەتە عەین ئەسەد کە لە چەند مانگی ڕابردوودا ڕووی نەداوە”.

سەربازان و کارمەندانی بنکەی سەربازی ئەمریکا لە عەین ئەسەد خەریکی کۆکردنەوەی خواردن و خواردنەوەن و خۆیان بۆ ئەگەری شەڕ ئامادە دەکەن.

میدیاکانی عێراق لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە، ڕایانگەیاندووە: “هێزە ئەمریکییەکان لە بنکەی سەربازیی “عەین ئەسەد” لە پاریزگای “ئەنبار”ی عێراق، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خەریکی کۆکردنەوە و هەڵگرتنی خواردن و خواردنەوەن لە کۆگاکاندا و خۆیان بۆ بارودۆخی نائاسایی ئامادە دەکەن”.

ئەم سەرچاوانە ئاشکرایان کردووە کە “تەنها لە ماوەی یەک ڕۆژدا، 4 کاروانی لۆجستی و خۆراک گەیشتوونەتە عەین ئەسەد کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ڕووی نەداوە”.

پوستێن ھەمان بەش